ئەنجامی راپرسی.. هەڵسەنگاندنی ئاستی كاری حكومەتی عێراق

عیراق

30/07/2019‌ 1004 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن‌و وەرگێران: لوقمان حاجی قادر

كۆمپانیای سەربەخۆ بۆ توێژینەوەو لیكۆڵینەوەكان، لەمانگی 7 ی 2019 ڕاپرسییەكی ئەنجامداوە، كە هەڵسەنگاندنی بۆ كاری حكومەتی عێراق‌و دامەزراوەكانی كردووە.

كورتەیەك‌ دەربارەی‌ كۆمپانییاكە
كۆمپانیایەكی سەربەخۆ لە ساڵی 2003 دامەزراوە و گەورەترین كۆمەڵەی تایبەتی توێژینەوەكانە لە عێراقدا.

یەكەم ڕاپرسی لە مێژووی عیراقی نوێدا ئەنجامداوە.

یەكەم كۆمپانیای تایبەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بڕوانامەی "ئەلیزۆ" ی بە ژمارە "2015:9001" ی بەدەستهێناوە.

2 ملیۆن چاوپێكەوتنی مەیدانی و 2000 پڕۆژەی لە سەرجەم بوارەكاندا ئەنجامداوە.

ئەندامە لە دامەزراوەی GALLUP ی نیودەوڵەتی، سەرۆكی كۆمەڵەی سەربەخۆ، پۆستی بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیای پێ سپێردراوە لەو دامەزراوەیەدا.

یەكەم كۆمپانیای عێراقە كە چۆتەپاڵ ڕێكخراوی ESOMAR

5 لقی سەرەكی هەن‌ لە عێراقدا، خاوەن سەدەها كارمەند و توێژەرە لە هەردوو ڕەگەزەكە لە  لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.

چاوپێكەوتنەكان لەسەر ئامێری تابلۆیی و لە ڕێگەی پرۆگرامێكی تایبەتمەندی سامپڵی نیشتمانی ئەنجام دەدات. 

میتۆدی ڕاپرسییەكە
ڕاپرسییەكە بە شێوەیەكی ئەلەكترۆنی لە ماوەی نێوان 10/7 بۆ 25/7 ی 2019 ئەنجامدراوە.

ڕاپرسییەكە بۆ سامپڵێك لە دەستەبژێران بووە - بەو ئەندازەیەی بۆ توێژەرەكە‌ بەردەست بووە كە پەیوەندییان پێوە بكات- ئەمەش لە ڕێگەی گروپەكانی واتس ئاپ، بۆیە سامپڵەكە نوێنەرایەتی هەموو دەستەبژێر و پسپۆڕەكانی گروپە جۆراوجۆرەكانی واتس ئاپ ناكات، چەمكی دەستەبژێریش دەمەتەقێ لەسەرە و كۆدەنگی لەسەر نییە، بۆیە ئەو ڕاپرسییە گوزارە لە دید و بۆچوونێكی ڕێنوماییكەر دەكات.

وردەكاری سامپڵەكە لە دواتر باسكراوە.

دید و بۆچوونی دەستەبژێران بەراورد كراوە بە دید و بۆچوونی سامپڵێكی نیشتمانی گشتی خەڵكی عێراق (شەقام) كە پێش دوو مانگ بڵاوكراوەتەوە، ئەمەش بە مەبەستی زانینی جیاوازی نێوان ڕاوبۆچوونی دەستەبژێران و بیروبۆچوونی عێراقییەكان، لە كۆتایی هەر پرسیارێكیش ئاماژە بە ئەنجامەكە دراوە.

پوختەی ئەنجامدراوی ڕای بەشداربووان
ناڕەزاییەكی ڕون و ئاشكرا هەیە لە نێوان دەستەبژێران كە ڕاو بۆچوونیان  سەبارەت بە ئاستی كاری حكومەتی عێراقی وەرگیراوە لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی (ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان، دەزگای دادوەری). لە بەرامبەریشدا ڕەزامەندییەكی ڕێژەی سەبارەت بە ئاستی كاری سەرۆكی كۆمار هەیە كە وا دەردەكەوێت خاوەن باڵادەستییەكی بەرچاوە لە نێو توێژی دەستەبژێراندا.

لە كاتی بەراوردكاری ڕاو بۆچوونی دەستەبژێران بە ڕابۆچوونی سامپڵی نیشتمانی (شەقام) ، لە زۆربەی كاتەكاندا جیاوازییەكی ڕوون و ئاشكرا لە نێوان هەردوو بۆچوونەكەدا هەیە.

بەدەر لە ڕای ئەرێنی (ئیجابی) دەستەبژێرەكان سەبارەت بە سەرۆكی كۆمار، دەنا ڕاوبۆچوونی  دەستەبژێرەكان سەبارەت بە سەرۆكایەتییەكانی دیكەی عێراق‌ زۆر نەرێنی تر (ئیجابی) بووە لە ڕاوبۆچوونی شەقامی عێراقی. هەر چەندە ڕاو بۆچوون و هەڵسەنگاندنی شەقامی عێراقی سەبارەت بە ئاستی كاری سێ دەسەڵاتەكە و سەرۆكایەتییەكانی نەرێنی بووە، بەڵام ئەندازەی نەرێنییەكە ناگاتە ڕادەی ڕای نەرێنی دەستەبژێرەكان.

خراپترین هەڵسەنگاندنی دەستەبژێرەكان لە بواری پەروەردە و فێركردن، ئینجا بواری تەندروستی، بەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كەوتووە.

بە پێچەوانەی سامپڵی نیشتمانییەوە (شەقام)، ڕاو بۆچوونی زۆرینەی دەستەبژێرەكان ڕەزامەند نەبوون لە دانانی بەرێز عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.

تیبینی / ئەم ڕاپرسییە دوای 3 مانگ لە ڕاپرسی ڕای گشتی تایبەت بە سامپڵی نیشتمانی (شەقام) ئەنجامدراوە، بۆیە دەكرێت ئەمە كاریگەری هەبووبێت بۆ سەر جیاوازی لە بیروڕاكانی هەردوولا.

وردەكاری سامپڵەكە
ژمارەی بەشدرابووان 158 كەس بوون، 29 فۆڕم ڕەتكرانەوە بەو هۆیەی ووڵامەكانیان تێروتەواو نەبوون، بەمەش ژمارەی بەشداربووان بووە بە 128 كەس.

ژمارەی نێر 114 و ژمارەی مێ 14.

63% ی بەشداربووان لە شاری بەغدا بوون، 9% لە موسەنا، 5.5% لە هەریەك لە بەسڕە و زیقاڕ، 4.7% لە نەجەف، ئەوەی دەمینێتەوە بەسەر شارەكانی سەڵاحەدین و دیالە و میسان و ئەنبار و نەینەوا و كەركوكە دابەش بوون.

91.4% ی بەشداربووان هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و بەرەو سەرتر بوون.

توێژەكانی تەمەن بەم شێوەیە بوون:
• 11.7%  (26-34 ساڵ).
• 28.9% (35-44 ساڵ).
• 29.7% (45-54 ساڵ).
• 21.9% (55-64 ساڵ).
• 7.8% ( 65 ساڵ و زیاتر)

هەڵسەنگاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران 

بە پێوانەی (1-10) ، 1 كەمترین پلەی هەڵسەنگاندن و 10 باڵاترین. 

پرسیار : دەكرێت پێم بڵێی هەڵسەنگاندنت بۆ ئاستی كاری سەرۆك وەزیران چۆنە؟ 

سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 4.6
سامپڵی دەستەبژێر 
• 3.7
تێبینی : هەڵسەنگاندنی دەستەبژێران بە بەراورد بە هەڵسەنگاندنی شەقام بۆ ئاستی كاری سەرۆك وەزیران نەرێنی تر بوو ، ئامارەكەش بە ڕوونی ئەم ئەنجامە‌ دەردەخات.

پرسیار : پێت وایە تا چ ئاستێك سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانستی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی هەبووە لەوساوەی كابینەكەی پێكهاتووە تاوەكو ئێستا. 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 43% (توانیویەتی).
• 54% (نەیتوانیووە).
سامپڵی دەستەبژێر
• 29.9% (توانیویەتی). 
• 69.5% (نەیتوانیووە).
• 0.6% (نازانم).

تێبینی / ڕای دەستەبژێران سەبارەت بە توانستی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی سەرۆك وەزیران زۆر نەرێنی تر بووە لە ڕای شەقام و ئامارەكەش بە ڕوونی ئەمە دەردەخات.

پرسیار : تا چەند پێت وایە سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانیویەتی ئاسایش دەستەبەر بكات؟
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 59% (توانیویەتی).
• 39% (نەیتوانیوە).
سامپڵی دەستەبژێر
• 37.6% (توانیویەتی).
• 60.5% (نەیتوانیوە).
• 1.9% نازانم.
تێبینی / ڕای دەستەبژێر نەرێنی تر بووە لە شەقام و ئەنجامەكەش بە ڕوونی دەریدەخات.

پرسیار: پێت وایە سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانیویەتی ئاو دابین كات؟
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 53% (توانیویەتی).
• 40% (نەیتوانیوە).
سامپڵی دەستەبژێر
• 30.6% (توانیویەتی).
• 65.0% (نەیتوانیووە).
• 4.5% (نازانم).

تێبینی / ڕای دەستەبژێر نەرێنی تر بووە لە شەقام و ئەنجامەكەش بە ڕوونی دەریدەخات.
پرسیار: پێت وایە سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانیویەتی كارەبا دابین كات؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 52% (نوانیویەتی).
• 45% (نەیتوانیوە).
سامپڵی دەستەبژێر
• 22.9% (توانیویەتی).
• 75.8% (نەیتوانیووە).
• 1.2% (نازانم).
تێبینی / ڕای دەستەبژێر نەرێنی تر بووە لە شەقام و ئەنجامەكەش بە ڕوونی دەریدەخات.

پرسیار: پێت وایە سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانیویەتی پەروەردە و فێركردن دابین كات؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 33% (توانیویەتی).
• 63% (نەیتوانیووە).
سامپڵی دەستەبژێر
• 9.6% نەیتوانیوە).
• 90.5% (نەیتوانیوە).
تێبینی / ڕای دەستەبژێر نەرێنی تر بووە لە شەقام و ئەنجامەكەش بە ڕوونی دەریدەخات.

پرسیار: پێت وایە سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانیویەتی خوێندنی باڵا دابین كات؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 30% (توانیویەتی).
• 62% (نەیتوانیوە). 
• 9% (نازانم) 
سامپڵی دەستەبژێر
• 21.7%  (توانیویەتی).
• 76.5%  (نەیتوانیوە).
• 1.9% (نازانم).
تێبینی / ڕای دەستەبژێر نەرێنی تر بووە لە شەقام و ئەنجامەكەش بە ڕوونی دەریدەخات.

پرسیار: پێت وایە سەرۆك وەزیرانی ئێستا توانیویەتی تەندروستی دابین كات؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 31% (توانیویەتی).
• 67% (نەیتوانیوە).
• 2% (نازانم).
سامپڵی دەستەبژێر
• 8.9% (توانیویەتی).
• 89.8% (نەیتوانیوە).
• 1.3% (نازانم).
تێبینی / ڕای دەستەبژێر نەرێنی تر بووە لە شەقام و ئەنجامەكەش بە ڕوونی دەریدەخات.

پرسیار: تا چ ڕادەیەك ڕازیت بە دانانی عەبدولمەهدی بە سەرۆك وەزیران؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 53% (ڕازیم).
• 48% (ڕازی نیم).
سامپڵی دەستەبژێر
• 42.0% (ڕازیم).
• 54.1% (ڕازی نیم).
• 3.8% (نازانم).
تێبینی / بەڵگەیەكی ئاماری لە نێوان ڕای دەستەبژێر و شەقامدا نییە.

پرسیار: پێت وایە كابینەكەی عەبدولمەهدی ماوەی دەستوری (4 ساڵ) ی  خۆی تەواو دەكات یان دەگۆڕدرێت؟
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 63% (بەڵێ).
• 37% (نەخێر).
سامپڵی دەستەبژێر
• 51.6% (بەڵێ).
• 26.1% (نەخێر).
• 22.2% (نازانم).
تێبینی / ڕای دەستەبژێر زۆر كەمترە لە ڕای شەقام سەبارەت بە مانەوەی عەبدولمەهدی لە حوكمڕانی.

هەڵسەنگاندی وەزیرەكان 
بە پێوانەی (1-10) ، 1 كەمترین پلەی هەڵسەنگاندن و 10 باڵاترین.
پرسیار: دەكرێت بە گشتی هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكان بكەیت؟
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 3.6
سامپڵی دەستەبژێر
• 3.2
تێبینی / ڕای دەستەبژێر سەبارەت بە وەزیرەكان كەمێك نەرێنی ترە‌ وەك لە شەقام.

هەڵسەنگاندنی سەرۆكی كۆمار 
بە پێوانەی (1-10) ، 1 كەمترین پلەی هەڵسەنگاندن و 10 باڵاترین.
پرسیار : دەكرێت پێم بڵێی هەڵسەنگاندت چۆنە بۆ سەرۆك كۆمار.
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 4.5 
سامپڵی دەستەبژێر
• 5.1
تێبینی / ڕای دەستەبژێر سەبارەت بە ئاستی كاری سەرۆك كۆمار باڵاترە لە ڕای شەقام.

پرسیار / تا چەند لە ئاستی كاری بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار ڕازیت؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 48% (ڕازیم).
• 52% (ناڕازیم).
سامپڵی دەستەبژێر
• 71.3% (ڕازیم).
• 24.8% (ناڕازیم).
• 3.8% (نازانم).
تێبینی / ڕای دەستەبژێر بە جیاوازییەكی زۆر ئەرێنییە (ئیجابی) بە بەراورد بە ڕای شەقام. 

هەڵسەنگاندنی سەرۆكی پەرلەمان 
بە پێوانەی (1-10) ، 1 كەمترین پلەی هەڵسەنگاندن و 10 باڵاترین.
پرسیار / دەكرێت پێم بڵێی ئاستی كاری سەرۆكی پەرلەمان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟ 
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 3.9
سامپڵی دەستەبژێر
• 3.4
تێبینی / ڕای دەستەبژێر بۆ ئاستی كاری سەرۆكی پەرلەمان كەمترە لە شەقام ، بەڵام جیاوازی نێوان دوو ڕاكە بەڵگەیەك نادا بەدەستەوە. واتا دوو ڕاكە هاوتان.

هەڵسەنگاندنی پەرلەمان 
بە پێوانەی (1-10) ، 1 كەمترین پلەی هەڵسەنگاندن و 10 باڵاترین.
پرسیار / دەكرێت پێم بڵێی هەڵسەنگاندت چۆنە بۆ ئاستی كاری پەرلەمان.
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 3.2
سامپڵی دەستەبژێر
• 2.3 
تێبینی / ڕای ئەرێنی دەستەبژێر سەبارەت بە ئاستی كاری پەرلەمان زۆر كەمترە لە ڕای شەقام، سەرباری ئەوەی هەردوو لایان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاستی كاری پەرلەمان زۆر لاوازە.

هەڵسەنگاندنی دەزگای دادوەری
بە پێوانەی (1-10) ، 1 كەمترین پلەی هەڵسەنگاندن و 10 باڵاترین.
پرسیار / دەكرێت پێم بڵێی هەڵسەنگاندت چۆنە بۆ ئاستی كاری دەزگای دادوەری؟
سامپڵی نیشتمانی (شەقام) 
• 4.3
سامپڵی دەستەبژێر
• 3
تێبینی / ڕای دەستەبژێر سەبارەت بە ئاستی كاری دەزگای دادوەری زۆر كەمترە لە ڕای شەقام.