شارپرێس:
زانایانی زانكۆی ویلایەتی لویزیانای ئەمریكا بە بەڵگەی زانستی بوونی "هەستی دایكایەتی" دەسەلمێنن.
توێژینەوەكە لەسەر مشك ئەنجامدراوە، كە توێژینەوە لەسەر مێشكی چەند مشكێكی مێینە كراوەو سەلمێنراوە، هۆڕمۆنی خۆشەویستی لەمێشكدا هەیە، كە بە ئۆكسیتوسین ناونراوە.
توێژینەوەكە لەسەر مشكە نێرینەكانیش ئەنجامدراوەو ئەو جۆرە هۆڕمۆنە لەو بەشەی مێشكیان نەبووە، وەك ئەوەی لەمشكە مێینەكان هەبووە.
هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە هۆڕمۆنی ئۆكسیتوسین لەمێشكی دایكان دەردەدرێتو وای لێدەكات پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ منداڵەكەی بۆ دروست ببێت.
هـ ـ ح