زیاتر لە هەزار وشەی دەزانی.. مردنی زیرەكترین سەگ لەجیهان

جیهان

31/07/2019‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەكاتێكدا ئەوانەی سەگ بەخێو دەكەن نارەحەتییەكی زۆر بەدەست فێركردنی سەگەكانیانەوە دەبینن ، بەڵام جۆن بیڵی پزیشكی دەروونی توانیویەتی زیاتر لە ١٠٠٠ وشە فێری سەگەكەی بكات .

بیڵی لەساڵی ٢٠٠٤ سەگێكی كڕی، كە ناوی لێنا "چیسەر" ، لەماوەی سێ ساڵدا بیڵی رۆژانە چوار كاتژمێر راهێنانی بە سەگەكەی دەكرد تاوەكو فێری ناسینی ناوی شتەكانی بكات .

بە بەكارهێنانی تۆپ و یاریكردن توانی چیسەر فێری نزیكەی ١٠٢٢ وشە بكات ، ئەوەش وایلێكرد رۆژنامەكان ناوی 'زیرەكترین سەگی جیهان"ی لێبنێن .

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بیڵی كۆچی دوایی كرد ، چیسەر لەگەڵ هاوسەرەكەی بیڵی لە ویلایەتی باكووری كارۆلینا دەژیان ، بەڵام لەم دواییە و لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا چیسەر مرد .

كچەكەی بیڵی دەڵێت: ئەزموونی باوكی  ئەوەی سەلماند، كە چیسەر سەگێكی دەگمەن نەبوو ، بەڵام ئەو شێوازەی باوكی سەگەكەی پێ فێری لەبەركردنی وشەكان دەكرد دەگمەن بووە .

بیڵی شتێكی بەدەستەوە دەگرت ، دواتر ٤٠ جار لەبەردەم سەگەكە دووبارەی دەكردەوە تا ئەوكاتەی ناوەكەی لەبەر دەكرد .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی