مرۆڤایەتی سنووری رێپێدراوی بەكارهێنانی سەرچاوە سرووشتییەكانی تێپەراندووە

جیهان

31/07/2019‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێك، مرۆڤایەتی سنووری رێپێدراوی بەكارهێنانی سەرچاوە سرووشتییەكانی وەكو ئاو و زەوی و هەوای پاكی لەساڵی ٢٠١٩ تێپەڕاندووە .

لەئەمساڵدا مرۆڤایەتی پێویستی بەبەكارهێنانی ١،٧٥ ی تواناكانی ئێستای هەسارەی زەوی هەیە تاوەكو پێداویستییەكانی خۆی پێ پڕبكاتەوە .

لەو تویتەدا ئەو كەسە دەڵێت: ئەمرۆ رۆژی جیهانی تێپەڕاندنی تواناكانی زەوییە، ئەوەش مانای ئەوەیە ئێمە سەرچاوە سرووشتییەكانی ساڵانەی زەویمان بەكارهێناوە ، ئەوەی بەكاریدەهێنین ئەوە دزییە لە نەوەكانی ئایندە و لە بەشە هەژارەكانی تری جیهان .

هەروەها ڕێكخراوی "گڵۆباڵ فوودبرینت نێتۆرك" رایگەیاندووە، كە خەرجییەكانی ئەو بەكارهێنانەی ژینگەی جیهانی بەشێویەیەكی روولەزیادبوو لە لابردنی دارستانەكان و داخورانی زەوی و لەدەستدانی هەمەرەنگی بایۆلۆجی و كەڵەكەبوونی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگەهەوای زەوی بەدیار دەكەوێت 

ڕێكخراوەكە لەبەیاننامەكەیدا سەرنجی بۆ زیادبوونی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگەهەوای زەوی راكێشاوە كە دەبێتە هۆی گۆڕانی كەشوهەوا و دیاردە سرووشتییە بەهێزەكان .

ماتیس كارناگل ، دامەزرێنەری "گڵۆباڵ فوودبرینت نێتۆرك" دەڵێت " تەنیا یەك زەویمان هەیە ، لەكۆتاییدا چوارجیوەی بوونی مرۆڤایەتی دیاری دەكات ، ناتوانین ١،٧٥ تواناكانی زەوی بەكاربهێنین بێ ئەوەی ئاكامی وێرانكەرانەی هەبێت ".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی