هەموو رۆژێك مەچۆرە سەر ئامێرو خۆت مەكێشە

تەندروستی

31/07/2019‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر  لێسلی هێینبێرگ دەڵێت: بۆ زۆرێك لە ئێمە زانینی كێش لەسەر ئامێری پێوان خەمۆكی دروست دەكات، لە كاتێكدا زاینی كێش گرنگە، بەڵام گرنگە بزانین هەندێك كات پێوان هەموو چیرۆكەكەت پێ ناڵیت.

ئەو دەشڵێت: پێوانی كێش كاریگەریەكی زۆری لەسەر هەڵسوكەوت هەیەو دەكرێت كەسەكە بگۆرێت، كە لەوانییە ئەو ڕۆژە هەموو شتێكی  پەسەند ئەنجام بدەیت، ڕاهێنن بكەی، پارێزی بكەی، بەڵام هێشتا كە دەچیتە سەر پێوانەكە ، دەبینیت ٢ پاوەند زیادكردووە.

بۆیە باشترە كاتێك سەیری پێوان بكرێت دوای چەند ڕۆژێك یاخود چەند هەفتەك ئەگەر كەسەكە زانی كێشی لەبەرزبوونەوەدایە، بەڵام هەموو ڕۆژێك سەیركردنی چەوری جەستە ، ئەوا كەسەكە تووشی خەمۆكی و دڵە ڕاوكێ دەكات.

بە یەكجار پێوانەكەت وازیلێمهێنە
هەرچۆنێك بێت ، دكتۆر هێینبێرگ دەڵێت: نابێت خەڵك بە یەكجاری واز لە پێوانی كێش بێنن، چونكە ئەگەر لەسەرەرتادا كەم بكرێتەوە ئەوە بە ئاسانی كۆرسەكە چاك دەكرێت.

دەبێت هەندێك لەو دوودڵەی ئاماژە بەوە دەكات، كە لە  كاتی پێوانەكە كردنی دا  یاخود نا ، كێشت نەگۆڕاوە و هەر وەك خۆیەتی، لە بیر خۆمانی بەرینەوە. بەڵام لەكاتی زانینی ئەم زانیاریە بچوكەدا كار لە ئامانجەكەت دەكات ناهێڵیت بەردەوام بیت بە ئاڕاستەی.

وتیشی پێشنیار دەكەم دوو ڕۆژ لە هەفەتەكدا هەڵبژێریت بۆ بۆ خۆكێشان. هەوڵبدە بەهەمان ژمارەی  جلوبەرگ لەو دوو ڕۆژەدا بچیتە سەر پێوانەكە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل