ئەفسانەی پردی ئۆڤەرتۆن‌و خۆكوشتنی سەگەكان

هەمەڕەنگ

31/07/2019‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانووی ئۆڤەرتۆن، كە مێژووەكەی بۆ سەدەی ١٩ دەگەڕێتەوە، باس لەوە دەكرێت لەجەنگی جیهانی دووەمدا وەك نەخۆشخانەیەك بەكارهاتووە بۆ چارەسەری سەربازەكان. 

ئەم چیرۆكە ترسناكە دەگەڕێتەوە بۆ پردێكی نزیك ئەو خانووە، كە بە پردی " ئۆڤەرتۆن" ناسراوەو لە ساڵەكانی ١٩٥٠ كاندا، ناویان دەبرد بە "پردی مردن"، چونكە سەگەكان خۆیان لەپردەكەوە هەڵدەدایە خوارەوەو خۆیان دەكوشت بەبێ هیچ هۆكارێك.

تائێستا ٥٠ سەگ دوای خۆ هەڵدانیان گیانیان لەدەست داوە لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردووداو لەو ماویەدا نزیكەی ٦٠٠ سەگی دیكە خۆیان هەڵداوەو ڕزگاریان بووە، زۆرێكیان لە كاتی ڕزگاربوونیان و گەڕانەوەیان بۆ ئەو شوێنەوە جاریكی دیكە هەوڵیان داوە خۆیان هەڵدەنەوە.

هەندێك ڕووداوی نامۆی دووبارە بووەوە لەوێدا ڕوویداوە،هەموو سەگەكان لەو لەوانە بوون، كە بۆ ڕاوكردن بەكارهاتوون و توانای بۆنكردنێكی زۆر باشیان هەبووە، كە هەموویان لەیەك شوێندا بازیان هەڵداوەتە خوارەوە، كە تەنیش لای ڕاستی پردەكەدا بووە و هەمیشە لە ڕۆژێكی ئاسمانی پاك و خۆراویدا بووە.

هەندێك ئەفسانە لەسەر ئەو شوێنە هەیە دەڵێن پردەكە لەلایەن ڕۆحی ئافرەتێكەوە  داگیر كراوە كە بە " خانمی ئۆڤەرتۆن" ناسراوە و بە چواردەوری پردەكەدا دەسورێتەوە دوای گیان لەدەستدانی هاوسەرەكەی لە ساڵی ١٩٠٨ وە.

ڕۆمان نووس پاول ئۆون باوەڕی وایە، كە ئەو ئەفسانەیە ڕاستە و بوونی هەیە، وتیشی: دەمویست ئەم چیرۆكە بكەم بە ڕۆمان ، جارێك چوومە لای پردەكە ، ڕۆژێكی هاوین بوو هەستم كرد دوو جار پەنجەی شتێكی نامۆ بەر شانم دەكەوێت، ئەویش هەستێكە كە بۆت دێت كاتێك هەست دەكەێت كەسێك دەیەوێت پاڵ پێوە بنێتە خوارەوە لە شەمەندەنەفەرێك یاخسد شوێنێكی بەرز.

دەكڕێت هۆكارەكەی ئەوە بێت سەگەكان بینایەكی باشیان نییە و شتەكان بە ڕەش و سپی دەبینن و تەڵخ لێل دەردەكەوێت لەبەرچاویان. بەڵام ئەمە وەڵامی ئەوەنایاتە بۆ هەموو سەگەكان بەبێ هیچ هۆكارێك لە هەمان شوێن خۆیان فڕێداوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل