سوودو گرنگی كالیسیۆم بۆ جەستەی مرۆڤ چییە؟

تەندروستی

31/07/2019‌ 1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی خەڵك دەزانێت، كە كالیسۆم گرنگە بۆ گەشەی ئێسكەكان و بەهێزكردنیان، هەروەها بۆ گەشەی دانەكان گرنگە.

لەگەڵ ئەوەش هەندێك كەس لە بەسوودی كالیسیۆم نازانن، كە بە  ڕێژەیەكی ڕاستەوخۆ گرنگە بۆ لەش، زۆرتر سودی تەندروستی ئەوەیە توانای هەرسكردن ئاسان ئەكات ئەویش بەدەركردنی هۆڕمۆن و یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی دەماری كارەبای دەدات.

هاوكات كالیسیۆم پێویستە بۆ سوود گەیاندن بە دڵ و ماسولكەكانی تر لە  لەشدا و یارمەتی كڵۆتەكانی خوێن ئەیات ، كە لەوانەیە یارمەتی بەرزی ڕێژەی خوێن و شێرپەنجەی كۆڵۆن بدات .

بەبێ بونی كالیسیۆم بە زۆری، یان كەمی فشەڵی ئێسك ڕووئەیات ، فشەڵی ئێسك بریتیە لە بارێك، كە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێسكەكان لاواز بن یان ناسك بن ،٪٩٩ كالیسیۆمی لەش لەدانەكاندایە.

لەدوای تەمەنی ٣٥ ساڵییەوە ئێسكەكان بەرەو لاوازی دەچن ئەمەش لەبەر ئەوەیە، كە لەش بڕی كەمتر ئیسترۆجین و تێستیرۆن بەرهەم دەهێنن ‌و هۆرمۆنەكانی، كە كۆنتڕۆڵی خێرای گەیاندنی كالیسیۆم ئەكات بۆ لەش، كە كەمی هۆڕمۆن لە سیستەمی لەش واتە كەمی كالیسیۆم لە ئێسكەكاندا.

ئافرەتەكان مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ فشەڵ بوونی ئێسك لەدوای نەمانی سوڕی مانگانە، بەگشتی ئێسكی ئافرەت لاوازەو چوارچێوەیەكی بچووكیان هەیە ، كە ئەمانە زیاتر هۆكارن بۆ زوو فشەڵ بوونی ئێسكێان.

وەرگێڕان: شەیدا كەمال