عێراق پلانی هەیە لەرێگەی هێڵی ئاسنینەوە وڵات بەتوركیاوە ببەستێتەوە

عیراق

31/07/2019‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، پلانی داناوە وڵات لە رێگەی هێڵی ئاسنینەوە بە توركیاوە ببەستێتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەزیری گواستنەوەی عێراق، عەبدوڵڵا لعێبی لە روونكردنەوەیەكیدا لە تەلەڤیزیۆنێكی تایبەتدا، كە ناوەندەكەی لە عێراقە، باسی لە پلانەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق كرد.

عەبدوڵڵا لعێبی باسی لەوەش كرد، كە كۆمپانیاكە دوای ئەوەی قەیرانەی بەسەریدا هات چووەتە قۆناغی باشبوونەوە، ئەوەیشی خستەڕوو لە چوارچێوەی قۆناغەكەدا مەودای نێوان بەسرە-بەغدا لە 10 كاتژمێرەوە دابەزیوە بۆ حەوت كاتژمێر. هێڵی ئاسنینی نێوان پاڵاوگەی بێجی و سامەرا كراوەتەوە، پلانیشیان هەیە لە ماوەیەكی نزیكدا هێڵی ئاسنین بۆ شارەكانی مووسڵ و سەڵاحەددین رابكێشن.

ناوبراو باسی لەوەیش كرد، كە پلانیان هەیە بۆ راكێشانی هێڵی ئاسنین بۆ دەرەوەی وڵات و بەنیازن وەك وەزارەت لە قۆناغی داهاتوودا عێراق و توركیا لە رێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەكەوە ببەستنەوە.

هـ ـ ح