شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئاشكرایكرد، جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسیی توشبوون به هه‌وكردنی په‌نكریاس زیاد ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش په‌لده‌هاوێت بۆ نه‌خۆشی مه‌ترسیداری دیكه.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن زانكۆی بریگهام و نه‌خۆشخانه‌ی بۆستن-ی ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی په‌نكریاس، ته‌نانه‌ت له‌كاتی وازهێنانیش له كێشانی جگه‌ره.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌وكردنی په‌نكریاس له‌قۆناغه‌كانی دواتردا به‌ره‌و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس په‌لده‌هاوێت.
ڕ . ج