دوای ٢٠ ساڵ لەئەنجامدانی تاوانێكی قیزەون بكوژەكە بەسزای خۆی گەیشت

sharpress.net

2236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/08/2019‌

شارپرێس: 
بیست ساڵ لەمەوەبەر لە خوێندنگەی ئەركنساس خوێندكارێكی تەمەن یازدە ساڵ بەدەستڕێژی فیشەك چوار كچە خوێندكار  و مامۆستایەكی ئافرەتی كوشت .

رۆژی شەممە لەنزیك كیف سیتی و لەدووری ٣٢٠ كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری لیتڵ رۆك لە ویلایەتی ئەركنساس بەهۆی بەیەكداكیشانی دوو ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا .

رووداوەكە بووە هۆی مردنی درو گرانتی بكوژ لەتەمەنی ٣٣ ساڵیدا ، كە لەساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ مایكڵ جۆنسۆنی هاوڕێی (١٣ ساڵ) بەشداری كرد لە لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە خوێندنگای ناوەندیی ویستساید لە جۆنزبۆرۆ تا خوێندكاران و مامۆستایان بێنە دەرەوە  .

لەكاتێكدا خوێندكاران و دەستەی وانەبێژی گوێیان لە زەنگی هۆشداركردنەوە بوو ، دەستبەجێ خوێندنگاكەیان چۆڵ كرد  ، لەوكاتەدا ئەوانیش دەستیان كرد بە تەقەكردن لە خویندكاران و مامۆستایان .

لەساڵی ٢٠١٧ دادوەری دادگایەكی ناوخۆیی بڕیاریاندا قەرەبووی كەسوكاری قوربانیان بكەنەوە كە برەكەی ١٥٠ ملیۆن دۆلار بوو .

هەردوو تاوانبار دادگایی كران ،بەڵام بەلەبەرجاوگرتنی ئەوەی هەرددكیان هەرزەكار بوون  لەساڵی ٢٠٠٥ جۆنسۆن ئازادكرا ، بەلام گۆڵدن لەساڵی ٢٠٠٧ ئازادكرا و تۆمارەكانیان داخرا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved