شارپرێس:
كۆمەڵێك زانای بواری پزیشكی لە ئەمەریكا كار لەسەر ئەوە دەكەن، كە پەرە بە چەند شیوازێك بدەن بۆ بەكارهێنانی گیای جۆراوجۆر لە رەچەتەكانی دابەزاندنی كێشدا .
ئەو شارەزایانە دەڵێن: دەكرێت تێكەڵەیەكی دارچینی و زیرە و مێخەك بۆ دابەزاندنی كێش بەكاربهێنریت ، كە بەگوێرەی ئەوان ئەگەر ٥٠ گرام لەهەریەك لەوان بینین و لەناو تاوەیەكدا وشكیان بكەینەوە ، دوای ئەوە بیانهاڕین و ئامادەی بكەین و بیخۆینەوە ، ئەوە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات .
بەكارهینانیشی بەجۆریكە، كە كەوچەك جایەك لەو گیراوەیە لەناو كوپیك ئاوی گەرم بكەین ، دواتر لێیگەریین تاوەكو كەمیك سارد دەبێتەوە ئینجا بەوشێوەیە رۆژانە بخورێتەوە .
شارەزایان دەشڵێن: مێخەك گەلێك ماددەی بەسوود تێدایە وەكو ریشاڵی خۆراكیی و پرۆتین و كاربۆهیدرایت ، ئەوە جگە لەوەی بە ڤیتامینەكانی C ، E ، A و K وB2 و B1 دەوڵەمەندە . گیا كوڵێنراوەكان لەگەڵ قەرنەفڵ ئاستی كۆلیسترۆڵ و شەكر لە خوێندا دادەبەزێنیت .
پزیشكان هۆشداری دەدەن لەوەی، كە رەنگە مێخەك رەنگە بۆ هەندێك كەس زیانی هەبێت ، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی درووستكردنی هەستەوەری ، بۆیە پێش بەكارهێنانی واباشترە راوێژ بە پزیشك بكرێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی