ئاڵتوون وەك دەرمان كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە

تەندروستی

01/08/2019‌ 1906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدێرزەمانەوە ئاڵتوون هێمایەك بووە بۆ دەوڵەمەندی و هێز، هەروەها باوەڕ وابووە  وەك دەرمان كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە.

ئاڵتوون یەكێكە لەو ماددانەی، كە ئارەزویەكی زۆری لەسەرە و نرخی تایبەتی خۆی هەیە لەلای خەڵك و لەكەلوپەلەی جوانكارشیدا بەكاردەهێنرێت. 

زۆر كەمن ئەوانەی، كە زانیاریان هەیە دەربارەی سودەكانی ئاڵتوون، بەشێوەیەك وەك دەرمان كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە، بەڵام بەو مەرجەی ئاڵتوونەكە عەیارە ٢٤ بێت.

گرنگییەكانی لەدەستكردنی ئەنگوستیلەی ئاڵتوون:
 ئارامی بەلەش دەدات و لەرەلەر و وزەی گەرمی جەستە هێوردەكاتەوە، كە ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەری خێرای چاككربوونەوەی لە نەخۆشی.

 یارمەتی باشكردنی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا
 ئاڵتون هەمیشە بەوە ناسراوە، كە یارمەتی باشبوونەوەی دڵ دەدات، هەروەها لە كاتی نەشتەرگەری بەكاردەێنرێت بۆ ئەو دەمارانەی زیانیان پێگەشتووە.

 یارمەتی ڕێكخستنی گەرمی لەش دەدات بەتایبەتی یارمەتی ئەو كەسانە دەدات، كە بە زۆری لە شەودا ئارەق دەكەنەوە یاخود لەرزیان لێ دێت .

ئاڵتوون یارمەتی ئارامكردنەوەی جومگەكان دەدات‌و لە حاڵەتی هەوكردنی، یاخود هەڵئاوسانی جومگەكان ئەم چارەسەر بەئاڵتوون پێشنیار كراوە، ئەوەش لە لایەن سەنتەرێكی ئەمەریكییەوە.

ئاڵتوون باشە بۆ كەمكردنەوەی فشاری دەروونی و باشتركردنی هەستەكان.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز