ڤیدیۆ.. تایبەتمەندی كامێرای مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ

هەمەڕەنگ

01/08/2019‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، مۆبایلێكی نوێی دروستكردووە، كە لەجۆری Galaxy A80 و دیزانێكی تایبەتی هەیە.

مۆبایلەكە بەشێوەیەك دیزاینكراوە، بۆ پێشەوەو دواوەشی یەك كامێرای هەبێت، كە كامێراكە توانایەكی بەرزی هەیە لەتۆماركردنی ڤیدیۆو گرتنی وێنە.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری Super AMOLED و قەبارەكەی 6.7 بۆسەو دیقەكەی (2400/1080) پێكسڵەو بە مادەی Gorilla Glass 3 دروستكراوە.
پرۆسێسەری مۆبایلەكە Qualcomm Snapdragon 730  بەهێزی 2.2 گێگابایتەو سیستەمی Adreno 618 تێدایە.

رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128 گێگابایتەو توانای فراوانكردنی بۆ 1 تێرابایت هەیە.

كامێرای مۆبایلەكەش سێ‌ عەدەسەی هەیەو دیقەكەی (48+8+2) میگاپێكسڵەو بارتییەكەشی 3700 میلی ئەمپێرەو سیستەمی كارپێكردنی گشتی Android 9.0 с One UI 1.1.

هـ ـ ح