ڤیدیۆ.. Acer كۆمپیوتەرێكی تایبەت بەیارییە ئەلیكترۆنییەكان دروست دەكات

هەمەڕەنگ

01/08/2019‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Acer بەم دوایانە كۆمپیوتەری Triton 900 دروستكرد، كە دیزاینێكی تایبەتی هەیەو بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەكاردەهێنرێت.

گرنگرترین تایبەتمەندی كۆمپیوتەرەكە لەشێوەیەتی، كە بەشێوەیەك دروست كراوە، توانایەكی باشی هەبێت‌و بەئاسانی تووشی رووشان‌و شكان نەبێت.

شاشەی كۆمپیوتەرەكە لەجۆری IPS بەقەبارەی 17 بۆس‌و بەكوالییەتی (3840/2160) پێكسڵ پرۆسێسەرەكەشی لەجۆری Nvidia GeForce RTX 2080.

هەروەها خێرایی كۆمپیوتەرەكە Intel Core i7 هاردەكەشی SSD بەقەبارەی 1 تێرابایت‌و رامەكەشی 32 گێگابایتە.

هـ ـ ح