هــۆكــاری ســەرەكــی دروســتبــوونــی بــوركــان چــیــیــە؟

هەمەڕەنگ

01/08/2019‌ 715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەندین هۆكار هەن وا دەكەن بوركانەكان بتەقنەوە، باوترین جۆری تەقینی بوركانەكانیش بەهۆی جوڵانی چینەكانی ناوەوەی زەویەوەیە.

چینەكان كاتێك بەریەك دەكەون، مادە شلەكان و ئاوی ژێرزەوی پەستانیان دەكەوێتە سەرو  بوركانەكانیش بەو هۆیەوە دەتەقنەوە.

ئەو جۆرە تەقینەش شلەیەكی لینجی لە ڕادەبەدەر گەرمە پێكدێت، كە پلەی گەرمییەكەی ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ پلەی سیلیزی مەزەندە دەكرێت.

جۆری دووەم بەهۆی جوڵاندنی چینە ناوەكییەكانەوەیە، كاتێك لەیەكدی دوور دەكەونەوە و یارمەتی شلەكان دەدات ئەو بۆشاییە پربكەنەوە، ئەمەش تەقینەویەكی هێواشی مادەی لاڤا دروستدەكات‌و پلەی گەرمی لەنێوان ٨٠٠ بۆ ١،٢٠٠ پلەی سیلیزیدایە.

دابەزینی پلەی گەرمی دەتوانێت كار لە شلەكانی ژێرزەوی بكات و ببێتە هۆی گۆڕینی كریستاڵ و نوقمی ژێر توێكڵەكانی زەوی ببێت.

بوركان كاتێك، كە پەستان لە زەوی دەكات ، ئەوەیش بەهۆی جوڵانی چینە بەردەكان وئەمەش وا دەكات تەقینەوی گەوەرەی بوركان دروست بێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل