نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

01/08/2019‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 45 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.17 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 53 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە لەعەنبارەكانی ئەمریكا بەرهەمی ئەو وڵاتە رووی لەكەمبوونەوە كردووە، ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح

بەپەلە