راوێژکارێکى خامنەیى هۆشدارى دەدات لە رێگرییکردن لە فرۆشتنى نەوتى ئێران

جیهان

01/08/2019‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راوێژکاری‌ رابەری‌ باڵای‌ شۆڕشی‌ ئێران بۆ کاروباری‌ بەرگری‌ رایگەیاند، وڵاتەکەى هەرگیز دۆخێک پەسەندناکات کە تێیدا نەتوانێـت نەوتی‌ تێدا بفرۆشێت.


حوسێن دەهقان، راوێژکاری‌ عەلی‌ خامنەیی‌ لەمیانى دیدارى کەناڵى فەرمى وڵاتەکەى رایگەیاند "ئێران دۆخێک پەسەندناکات کە نەتوانێت نەوت لەڕێی‌ کەنداوەوە بفرۆشێت.

ناوبراو هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەگەر ئاسایش و ئارامی‌ لە ئێران تێکبچێت، هیچ لایەنێک ئارامی‌ بەخۆوە نابینێت.


دەهقان بە تەلەفزیۆنی‌ ئەلجەزیرەی‌ راگەیاند، "خستنەخوارەوەی‌ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی‌ ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە، دەیسەلمێنێت کە تاران دەتوانێت ببێتە هەڕەشە و روبەڕوی‌ ویلایەتە یەکگرتوەکانی‌ ئەمریکا ببێتەوە".

 

راوێژکارەکەى خامنەیی رەتیکردەوە لەگەڵ سەرۆکى ئەمریکا هیچ دانوستانێک بکەن و بەشێک لە وڵاتانی‌ عەرەبی‌ رویان کردوەتە ئێران و پشتیوانی‌ لە هەڵوێستی‌ ترەمپ ناکەن.

س.هـ