ڤیدیۆ.. گوگڵ زانیاری لەسەر مۆبایلی "Pixel" ئاشكرادەكات

جیهان

02/08/2019‌ 452 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بەمۆبایلی "Pixel".

ناوی مۆبایلەكە "Pixel 4"، كە تایبەتمەندی "Face ID" هەیەو چەند تایبەتمەندییەكی تریشی هەیە، كە بە پەنجەكان قوفڵەكەی دەكرێتەوە.

هەروەها مۆبایلەكە سیستەمی "Titan M" ، كە یەكەم جارە ئەو سیستەمە لەمۆبایلەكانی كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی بەركاردەهێنرێت.

مۆبایلەكە كامێرایەكی جوڵاوی هەیە بۆ گرتنی وێنەو تۆماركردنی ڤیدیۆ، كە هاوشێوەی مۆبایلی نۆتی دەی كۆمپانیای سامسۆنگە.

هەروەها كامێرای مۆبایلی "Pixel" سێ‌ عەدەسەی هەیەو وردەكاری تایبەتمەندییەكانی بەتەواوەتی لەم پارچە ڤیدیۆیە دیارە.

هـ ـ ح