دوای 5 ساڵ لەجیابوونەوە ژنێك گورچیلەی خۆی بەهاوسەرە كۆنەكەی دەبەخشێت

تەندروستی

02/08/2019‌ 1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی، پیاوێك بەناوی دان بیاتی تەمەن ٤٤ ساڵ، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەدەست ناساغی گورچیلەكانییەوە دەناڵێنێت، بەڵام لەساڵی ٢٠١٧ باری تەندروستی زۆر خراپ دەبێت‌و  ناچاردەبێت  نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بكات، بەڵام لەیەكەم نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیدا شكست دەهێنێت و پێویستی بەدووبارە چاندنەوەی گورچیلە دەبێت. 

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، كە هاوسەرەكەی پێشووتری بڕیار دەدات ژیانی هاوسەرە كۆنەكەی رزگار بكات و یەكێك لەگورچیلەكانی خۆی پێببەخشێت.

ژنەكە ناوی كیڵی هۆپی تەمەن ٤٣ ساڵەو دەڵێت: سەرەرای ئەوەی ئێمە لەیەكتر جیابووینەتەوە، بەڵام نامەوێت منداڵەكانمان بەبێ باوك گەورە ببن.

دوای كۆمەڵێك پشكنین دەركەوت، كە گرووپی خوێنی ئەو دوو هاوسەرە كۆنە بەیەكەوە ناگونجێن، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نەخۆشەكە زۆر ترسناكە هەردوو هاوسەری كۆن بریاریاندا سەركەشی بكەن و لەساڵی ٢٠١٨ نەشتەرگەری جاندنی گورچیلەیان بۆ كرد.

لەمانگی تەمموزی ئەمساڵیش لەگوندی ستونی ستانتونی بەریتانی پیاوێك یەكێك لەگورچیلەكانی خۆی بە هاوسەرەكەی بەخشی، دوای نەشتەرگەرییەكە ژنەكە زەرفێكی نامەی دا بەهاوسەرەكەی، كە لێی نووسرابوو "دڵی بردم ، منیش گەرچیلەم لێبرد".

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی