چۆن دەتوانین خوەكانی رۆژانەمان بگۆڕین‌و تەندروستر بژین

تەندروستی

02/08/2019‌ 526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەز بەگۆڕانكاری لە خوەكانی ڕۆژانەمان دەكەین‌و ژیانێكی تەندورستر بژین، بەڵام چۆن بزانین ئەوەی دەیكەین باشترین ئەنجامان دەست دەكەوێت. 

تێگەیشتن و فێربوونی ژیانێكی تەندروست مانای ئەوە نییە كە گران و ئاڵۆزبێت، چەند ڕێگایەك هەن، كە ژیانێكی تەندروست پێدەبەخشێت.
 
گرنگی بە جەستی خۆت بدە
یەكەم هەنگاو بۆ ژیانێكی تەندرووستر گرنگی دانە بەجەستەی خۆت لەڕێگەی ڕاهێنانی جەستەیی‌و هەندێك خووی دیكە وەك خەوتن.

هەوڵبدە هەموو شەوانێك لە یەك كاتدا بخەویت و شاشەی مۆبایلەكەت بەلانی كەم یەك كاتژمێر پێشتر بكوژێنەوە، زۆر گرنگە خەوەكەت نێوان ٧ بۆ ٩ كاتژمێر بێت.

خواردنەوەی ئاو، تا چەند ئاو بخۆینەوە زیاتر و زەمان دەستدەكەوێت، پێستێكی سافتر، هەرسكردنی باشتر. 

ڕاهێنان، ڕاهێنانیكی ئاسایی دەتوانێت موود ، هێز و بەختەور بكات، بیرت بێت ئەنجامدانی ڕاهێنان لە ئەنجامنەدانی باشترە.

گرنگی بە مێشك بدە، ژیانێكی تەندوست بكە و گرنگی بە مێشك و هێمنی بدە، بیركردنەوەی ڕۆژنانە هۆكاریكی زۆر باشە بۆ دەركردنی فشار و سافكردنی مێشك لە هەموو ئەو شتانەی مێشكیان جەنجاڵكردووە.

گرنگی بە ڕۆح بدە، لە ڕێی ئەنجامدانی ئەو شتەی، كە حەزی پێدەكەیت گرنگی بە رۆح و ناخت بدە. 

وەك ئەنجامدانی خولیایەك، یاخود پەرە دان بە بەهرەك، كە لانخدا هەیە، بۆ نموونە وەك وێنەكێشان، گۆرانی وتن، خواردن دروستكردن، گرنگی دان بە باخ، سەما كردن‌و فۆتۆگرافی.

كاتێك ئەو هەنگاوانە ئەنجام دەدەیت متمانە و ژیانێكی تەندرووستر دەژیت و بەختەوەر تر دەبیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە