شارپرێس:
هەموو باس لەوە دەكەن، كە خەیار لە وەرزی هاویندا وەك جێگرەوەی ئاو وایە، لەبەر ئەوەی برێكی زۆر ئاوی لەخۆگرتووە ، بەڵام زۆر باسی سوودە زۆرو زەوەندەكانی خەیار بۆ جەستە نەكراوە .
راستە خەیار برێكی زۆر ئاوی تێدایە ، بەڵام برێكی زۆر پرۆتین و چەوری و كاربۆهیدرایت و رەگەزە كانزاییەكانی وەكو كالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و فسفۆڕ و زنكی تێدایە، لەگەڵ ئەوەش بریكَی كەم ڤیتامینەكانی تێدایە ، جگە لەڤیتامین K ، كە ریژەكەی دەگاتە ٢١% .
لەگەڵ هەموو ئەوانە پزیشك و شارەزایانی بواری خۆراكی دەڵێن: خەیار سوودێكی زۆری بۆ جەستە هەیە ، پێش هەموو شتێك خەیار جێگرەوەی ئەسپرینە .
لەبەر ئەوە پزیشكان داوا دەكەن، كە بەساڵاچووان خەیار بكەن بە بەشێك لەسیستەمی خۆراكییان ، بەتایبەتی كە هەستی تێری درووست دەكات، بۆیە ئەوەی پێیدەوترێت "پارێزی خەیار" بۆی هەیە پرۆسەی لەدەستدانی قەبارەی ماسوولكەیی كەم بكاتەوە ، كە نیشانەیەكی روونی پیربوونی جەستە و فشەڵبوونی ئێسكە ، هەروەك بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و سەكتەی مێشك و نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دوور دەخاتەوە .
هەروەك پزیشكان جەخت دەكەنەوە، كە خەیار دژە هەوكردنێكی بەهێزە وەك ئەسپرین ، بەڵام زیان بە گەدە ناگەیەنێت ، جگە لەوەی خەیار پێكهاتەی فلافۆنیدی و تربیناتی تێدایە، كە ڕێ لە دەركەوتنی لووە پیسەكان دەگرێت ، هەروەك پێكهاتەیەكی دەگمەنی تری تێدایە بەناوی – cucurbitacin كە گەشەی لووە پیسەكان رادەگرێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی