ڤیدیۆ.. Xiaomi بەهێزترین مۆبایل بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان دروست دەكات

جیهان

03/08/2019‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Xiaomiی چینی، مۆبایلی Black Shark 2 Pro ئاشكركرد، كە بەهێزترین مۆبایلە بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان.

مۆبایلەكە دیزاینێكی جوانی هەیەو دروشمی Black Shark لەسەر نووسراوەو چەند گڵۆپێكیش لەسەر رووی دەرەوەی مۆبایلەكە هەیە.

مۆبایلی Black Shark 2 Pro پرۆسێسەری جۆری Snapdragon 855 Plus ئەوەشی لەسەرەو رامەكەی 12 گێگابایتەو تەكنەلۆژیای +Liquid Cool 3.0 تێدایەو لەگەڵ بوونی سیستەمی DC Dimming 2.0.

شاشەكەی لەجۆری AMOLED بەقەبارەی 6.39 بۆسو دیقەی (2340/1080) پێكسڵ‌و دوری "19:9"، باترییەكەشی 4000 میلی ئەمپێرە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیەو تواناكەی (48+12) میگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەش تواناكەی 20 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح