توێژینەوەیەك بوونی مادەی مەترسیدار لەجگەرەی ئەلیكترۆنی ئاشكرادەكات

تەندروستی

03/08/2019‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەویەەكی نوێ‌، لەسەر ئەو مادانە كراوە، كە لەدروستكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنرێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، كە لەلایەن زانكۆی Yale ئەنجامدراوەو تێدا دەركەوتووە، چەند مامەیەكی مەترسیدار لەناو جگەی ئەلیكترۆنی هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەنجامی توێژینەوەكە بوونی ماددەی Creme Brulee و Cool Cucumber سەلماندووە لەجگەرەی ئەلیكترۆنی، كە مادەی سووتێنەرن‌و كاریگەری گەورە لەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت.

پێشتریش زانكۆی Duke توێژینەوەیەكی ئەنجامدابوو، كە لەتوێژینەوەكە سەلمێراوە، چەند مادەیەكی مەترسیدار لەناو جگەرەی ئەلیكترۆنی هەیە.

هــ ـ ح