روسیا چەند كەشتییەكی سەربازی رووەو كەنداوی عەرەبی دەجوڵێنت

جیهان

03/08/2019‌ 1537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەو ناونیشانەدا ڤلادیمیر موخین لەگۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە دەربارەی مانۆرەكانی (روسی- ئێرانی) هاوبەش لەدەریای قەزوین و زەریای هیندی قسەی كردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Iran.ru فەرماندەی دەریایی ئێرانی ئەمیرال (حسین خانزادی)، كە بەسەردانێكی سێ رۆژەیی لە روسیایەو فەرماندەی باڵای دەریایی روسیا ئەمیراڵ (نیكۆلای ئیفمینۆف) یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەپێناو فراوانكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی واژوو كرد. 

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لە هەمان كاتدا، میدیاكانی ئێران دووپاتیدەكەنەوە ئێران و روسیا لەسەر ئەنجامدانی مانۆری سەربازی هاوبەش رێككەوتوون لە زەریای هیندی پێش كۆتایی ئەم ساڵ.

هەرچی ئیدارەی سەریازی روسیایە تائێستا دووپاتینەكردووەتەوە بەوەی پلان هەبێت مانۆڕی هاوبەش لە نێوان دەریایی روسیا و ئێران ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمە كارێكی ئاساییە، چونكە مۆسكۆ پاڵپشتی لەتاران دەكات لە ژمارەیەك هەڵوێستی سیاسەتی دەرەوەیدا. 

بە حوكمدان لە میانی لێدوانەكانی وەزارەتی دەرەوەی روسیادا مۆسكۆ بەرهەڵستكاری پێكهێنانی هێزی هاوبەشی دەریاییە بۆ زەمانەتكردنی ئازادی دەریاوانی لەناوچەكەی كەنداو، كە لەلایەن ئەمریكاوە دەست پێشخەری بۆ كراوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن روسیا پرۆژەكەی خۆی دابەشی سەر ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە دەربارەی چەمكی ئاسایشی كۆمەڵەیی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێك بەبێ ململانێی چەكداری.

هەروەها بەگوێرەی قسەی نوێنەری روسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان ڤلادیمیر سافرۆنكوف ، بەڵگەنامەكە وەزارەتی دەرەوە دایڕشتووەتەوە و یەكێك لە كارەكانی بریتییە لەدروستكردنی رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری لە ناوچەی كەنداو. 

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی روسیا تا ئێستا باسی ماوەی رێككەوتنی ئەگەری مانۆڕی سەربازی نێوان روسیا و ئێران لە كەنداو و لەگەڵ ئەم چەمكەدا نەكردووە، كە مۆسكۆ لە بەڵگەنامەكەدا پێشنیاری كردووە دژایەتی تیرۆر بكرێت و پرۆسەی ئاشتی بپارێزن لەناوچەكەدا بەمەرجێك تەنیا لەژێر دەستی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بێت.

لەم بارەیەوە، شارەزای بواری سەربازی (شامل غارییف) بۆ گۆڤارەكە وتویەتی: وای دەبینم دەكرێت كەشتییە جەنگییەكانی روسیا بگەنە كەنداوو هاوكاریی لەگەڵ دەریاوانی ئێراندا بكەن، لە نموونەی ئەو رێكارانە، هەر ئەگەرێكی گەمارۆدانی كەشتییە جەنگی و بازرگانییەكانی ئێران دوور دەخاتەوە لە كەنداو.

پێدەچێ غارییف دڵنیا بێت لەوەی مۆسكۆ لە ئایندەدا یارمەتی سەركردایەتی ئێران دەدات بۆ دەسكەوتنی جۆرەها چەكی نوێ، لە نێویاندا سیستەمی رۆكێتی دژە فرۆكە ئێس-400، كاتێك ئەمریكا هەرەشەی وەشاندنی گورزی رۆكێتی و ئاسمانی دەكات، لەبەر ئەوە، بیرۆكەی پێدانی ئێس-400 لەلایەن روسیاوە بۆ ئێران، جەختی لەسەر دەكرێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا