برۆكلی بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی پرۆستانت بەسوودە

تەندروستی

03/08/2019‌ 530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەوەی دەرخستووە، كە برۆكلی ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكە، كە پەیمانگای لیكۆڵینەوە خۆراكییەكانی بەریتانیا كردووەیەتی‌و پوختەكەی لە رۆژنامەی "ئێكسپرێس" بڵاوبۆتەوە ئاشكرایكردووە، كە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیەی لەسەر كۆمەڵێك پیاو كراوە، دەركەوتووە خواردنی برۆكلی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستانت كەم دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە دەكرێت ئەو پیاوانەی ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەیان هەیە، بۆ ماوەی ساڵێك و هەفتانە ٤٠٠ گرام برۆكلی یان بازێللا بخۆن، بەوەش ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستانت كەم دەبێتەوە.

ئەو نموونانەی ئامادەكارانی لێكۆڵینەوەكە لەسەر پیاوان كۆیان كردووەتەوە، ئەوە دەسەلمێنێت دوای ١٢ مانگ لە خواردنی برۆكلی یان بازێللا گۆرانكاری جینی روویانداوە، ئەو گۆرانكارییەش پەیوەستە بە كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوونیان بەشێرپەنجەی پرۆستانت .

پوختەی لێكۆڵینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە خواردنی برێكی كەم لەسەوزەی وەك توور و كەلەرم و چەوەندەر و قەرنابیت و برۆكلی و جەرجیر و شێلم ، رێژەی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستانت و نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی