شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی سیمۆن بۆلیڤاری ڤەنزویللی ئەوەی دەرخستووە، كە پەیوەندی هەیە لەنێوان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكانو مەترسی تووشبوون بە قەڵەوی، ئەوەش دوای شیكردنەوەی داتای ١٠٦٠ ژن و پیاو، كە تیكرای تەمەنیان لەنیوان ١٩ بۆ ٢٠ ساڵیدا بوو.
لێكۆڵینەوەكە لە كۆلێژی ئەمەریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ بڵاوكراوەیەوە، تێبینی ئەوەی كردووە بەڕێژەی ٤٣% مەترسی تووشبوون بەقەڵەوی لای ئەوانە زیاد دەكات، كە رۆژانە ٥ كاتژمێر مۆبایلی زیرەك بەكاردەهێنن .
بەپێی قسەی لێكۆڵەرەكان بەهۆی ئەوەی بەسەربردنی كاتێكی زۆر لەسەر مۆبایل كاتەكانی چالاكییە جەستەییەكان كەمدەكاتەوە، بەوەش مەترسی مردنی پێشوەختە و شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات .
هەروەك بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكانو ژەمە خێراكانو شیرینی لەكاتی بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە ، دوو ئەوەندەی كەسانی ترە .
لەگەڵ مۆبایلی زیرەكە بووە بەشێك لە ژیان و سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ كاتبەسەربردن بەتایبەت لەلای گەنجان ، لێكۆڵینەوەكە هۆشداری لەئاكامە خراپەكانی لەسەر تەندروستی دەدات و داواش دەكات سنوورێك بۆ زیادەرەویكردن لەبەكارهێنانی ئەو ئامێرانە بەتایبەتی لەلای منداڵان دابنرێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی