ژنێكی تەمەن ١٠٧ ساڵە نهێنی تەمەندرێژی بۆ سنگڵییەكەی دەگێرێتەوە

تەندروستی

03/08/2019‌ 697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێك، كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاهەنگی  ١٠٧ ساڵەی لەدایكبوونی خۆی كردەوە وتی: هۆكاری ئەو تەمەندرێژییەی بۆ  "بەسنگڵی مانەوەی و شوونەكردنی" دەگەڕێتەوە .

لویز سیگنۆر ، لەشاری نیویۆرك توانیویەتی بەهۆی پارێزكردن‌و كردنی چالاكییە وەرزشییەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك زیاتر لە ١٠٠ ساڵ بژیەت .

بەڵام ژنە تەمەن ١٠٧ ساڵەكە دەڵێت: ئەو پێیوایە هۆكاری راستەقینەی تەمەندرێژییەكەی بریتییە لە هاوسەرگیری نەكردنی و مانەوەی لەژیانی سەڵتیدا .

سیگنۆر دەشڵێت: ئەگەر  وەرزش دەكەن منیش دەیكەم ، ئەگەر سەما دەكەن منیش دەیكەم، هێشتا دەتوانم كەمێك سەما بكەم . دوای نانخواردن یاری بینگۆ دەكەم تا بتوانم چێژ لە تەواوی رۆژەكەم وەربگرم.

لەبەشێكی تردا سیگنۆر هەروەها دەڵێت: پێموایە هۆكاری تەمەن درێژییەكەم ئەوەیە، كە شووم نەكردووە ، بروام وایە ئەوە نهێنییەكەیە، خوشكەكەم دەڵێت خۆزگە شووم نەكردبایە.

هەروەها پێگەی هەواڵی"CBS Newyork"  بڵاویكردەوە، خوشكەكەی سیگنۆر ١٠٢ ساڵە ، ئەوەش ئەو ئەگەرە زیاد دەكات، كە ئەوانە هەر بەبنەماڵە تەمەیان درێژ بێت .

هێشتا ئەلیلای تەمەن ١١٤ ساڵ بەتەمەنترین ژنە لەجیهاندا ، كە لە مێرفی لە ئەمەریكا دەژی و لەناوچەی هارلم لەنیویۆرك لەدایك بووە، كە سیگنۆریش هەر لەوێ لەدایك بووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی