"دوای جەژنی قوربان مووچەی 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت"

کوردستان

03/08/2019‌ 1056 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندامی دیکە دابەش دەكرێت".

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، زەمەنی راگەیاند "پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كرا و ئێستا نزیكەی 13 هەزار كەمئەندام هەقی ئەو مووچەیەیان هەیە".

باسی له‌وه‌شكرد، "لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان كردووە و بڕیارە دوای جەژن كه‌مئه‌ندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن".

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵاتی وتیشی:"سوپاسی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی دەکەین، کە ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێکرد بۆ گەڕاندنەوەی موچەی کەمئەندامان".


ڕ . ج