سەردانی جێنێفەر لوپێز بۆ شاری قودس (+وێنە)

هەمەڕەنگ

04/08/2019‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی جێنێفەر لوپێز، سەردانی شاری قودسی كرد، ئەوەش دوای رێكخستنی ئاهەنگێكی گۆرانی لەشاری تەلئەبیبی ئیسرائیل.

"لوپێز" لەو چوارچێوەیە چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە، دوای یەك رۆژ لەئاهەنگی "It's My Party".

هەروەها لەوێنەكاندا یاریزانی بەیسبۆڵی ئەمریكی  ئەلێكس رۆدریگز دەركەوتووە، كە لەسەردانەكەی ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە بەشداری كردووە.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لوپێس لەژێر ناوی "It's My Party" ئاهەنگێكی گۆرانی سازكرد، ئەوەش بەهۆی یادی لەدایكبوونی 50 ساڵەی، كە زیاتر لە 57 هەزار كەس بەشدارییان لەئاهەنگەكە كرد.