ئۆتۆمبیلەكەی ئەلیزابیس تایلۆر لەزیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت

جیهان

04/08/2019‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی Guernsey's بۆ فرۆشتن، ئۆتۆمبیلێكی جۆری "رۆڵس رۆیس"ی نمایشكردووە، كە هی هونەرمەندی بەناوبانگ ئەلیزابیس تایلۆر بووە.

ناوی تەواوی ئۆتۆمبیلەكە Rolls-Royce Silver Cloud II Drophead Coupe، كە تایبەت بە ئەلیزابیس تایلۆر لەساڵی 1960 دروستكراوەو ئێستا ناوەندەكە دەیەوێت بیفرۆشێت.

ناوەندەكە لە زیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشێت، كە بزوێنەرەكەی قەبارەی 6.2 لیترەو سیستەمی كارەبایی بۆ جامەكانی هەیەو تەواوی كوشنەكانی جلدەو چەندین تایبەتمەندی تریشی هەیە.

نرخی سەرەتایی ئۆتۆمبیلەكە 400 هەزار دۆلارەو چاوەڕێدەكرێت نرخەكەی زیاتریش بێت.

هـ ـ ح