ئەو مادە خۆراكییانەی ڤیتامین А تێدایە مەترسی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە

تەندروستی

04/08/2019‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەو خۆراكانەی ڤیتامین А تێدایە، مەترسی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.

توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی براون لەویلایەتی رۆد ئایلاند ئەنجامدراوەو ئاشكرایكردووە، كە А دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، رێژەیەكی زۆر مادەی دژە ئۆكسان لەناو ئەو خۆراكانەدایە، بۆیە مەترسی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە ڤیتامین ئەی جگە لەو سوودە زۆرە، سەرچاوەیەكی باشی خۆراكی، كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.

هـ ـ ح