هۆكاری سووربوونەوەی چاوەكان لەزۆربەی كاتەكان چییە؟

تەندروستی

04/08/2019‌ 1530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاوەكانت هەمیشە سوور هەڵگەڕاون و خەڵك زوو تێبیینی ئەوە دەكەن، بەتایبەتی لە لاكانی چاوەكانت.

پزیشكی چاو كاسرین هوانگ لەچەند توێژینەوەیەكدا جەختی لەسەر چەند هۆكارێك كردووەتەوە دەربارەی ئەو دیاردەیە، كە هەنگاوی سەرەتا بۆ چارەسەری دەبێت پزیشكێك ببینیت.

چ شتێك دەبێتە سوور بوونەوەی چاوەكان

هەستیاری چاوەكان
سەیری ڕۆژمێر بكە، ئەگەر وەرزی بەهار و پەرینی هەڵاڵە بوو ئەوا وەڵامەكەت دەست كەوت‌و دەكرێت چاوەكانت دەست بكەن بەخوران‌و ئاو لێهاتن و هەست دەكەیت چاوەكانت دەسوتێن‌و پژمەش تووش بووە، ئەوا بەڵێ هەستیاری بەو جۆرە شتانە.

دەبێت سەردانی پزیشك بكەیت
ئەگەر هۆكاری نیشانەكان دیارینەكراو بوو باشترە سەردانی پزیشك بكرێت.

چارەسەر دەكرێت لەڕێی قەترەی چاو و حەب، یاخود سپرایی لووتەوە بێت.

پچرانی موولوولەكانی خوێن
زۆركەس تێبینی ئەمە ناكات و ئەمەش لەكاتی هەستان لەخەو ڕوودەدەن و زۆر ورد دەردەكەون لەسەر چاوەكان بەرەو خراپتر دەڕۆن.

دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت؟
نەخێر هەتا ئەو كاتەی، كە هەست دەكەێت ئازار هەیە و كاریگەری لەسەر بینین درووست كردووە، ئەگەر ئەمانە ڕوویاندا دەبێت بە خێرایی سەردانی پزیشك بكرێت، ئەگەرنا پێویست ناكات.

چارەسەرەكان، هەواڵێكی دڵخۆشكەر، پچڕانی مولوولەكانی خوێن خۆیان چاك دەبن، بۆیە چاوەڕێ بكە.

وشك بوونەوەی چاوەكان، كە دەكرێت هۆكارەكەی بەهۆی زۆر سەیركردنی شاشەی ئامێرەكان یان كەم خەوی بێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل