مانگ كاریگەری گەورە لەسەر رەفتاری مرۆڤ دادەنێت

تەندروستی

04/08/2019‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ چەندین سەدە خەڵك باوەڕیان وابوو، كە مانگ كاریگەری لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ هەیە، بەڵام هەر لەچوارچێوەی ئەفسانەو چیرۆكەكان مابووەوە. 

فەیلەسوفی یۆنانی ئەریسۆتەڵ و زانای دەماری مێشك پیلینی گەورە باوەڕیان وابوو، كە شێتی و پەركم هۆكارەكەی بۆ مانگە دەگەڕێتەوە. 

بۆ پێداچووەنەوە لەسەر ئەمە دەبێت بڕوانینە سەر بەڵگەی ئەوەی سوڕی مانگ دەبێتە هۆی زیادكردنی توندوتیژی لەنێو شێتەكانی شێتخانەدا. 

بەپێی بەڵگەكان دەركەوەتووە ڕێژەی تاوان لەو كاتانەدا زیاتر بووە، كە ڕووناكی مانگ تێیدا دەركەوتووە، ئەوانەش سەلمێنەری كاریگەری مانگن لەسەر مرۆڤ.

یەكێكی دیكە لەبەڵگەكان، كە لەتوێژینەوەیەكدا دەركەوتووە، خەڵك پێنج خولەك كەمتریان پێدەچێت تا خەویان لێدەكەوێت بەگشتی، بەڵام لە كاتی مانگی تەواودا ، ٢٠ خولەكیان دەوێت بۆ خەو.

هەروەها لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە نەخۆشەكان مودیان بۆ دوو بەش دابەش دەبوو، یەكەم بەش لە ڕۆژی ١٤ دا مودیان بۆ داهاتوو دەچوو، هەندیێكیان لە ڕۆژی ١٣ لە مانگەكەدا.

ئەمە لەكاتێكدایە مانگ بەچەند شێوەیەك كار لە زەوی دەكات، كاتێك مانگ دەبێتە مانگێكی تەواو وادەكات شەپۆلەكانی دەریاو زەریاكان هەڵكشان و داكشان بكەن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل