خواردنی شۆكۆلاتە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی كەم دەكاتەوە

تەندروستی

04/08/2019‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمەریكی، كە زاناكانی زانكۆی كالیفۆڕنیا كردوویانە ، ئەوەی دەرخستووە پەیوەندی هەیە لەنێوان خواردنی شۆكۆلاتەی قاوەیی‌و باری دەروونی مرۆڤ .

زاناكان داتاكانی ١٣٦٢٦ كەسی پێگەیشتوویان شیكردووەتەوە، كە خواردنی شۆكۆلاتەی قاوەیی و نیشانەكانی خەمۆكی و كۆمەڵێك هۆكاری تریشی لەخۆگرتووە ، لەوانە درێژی و چالاكی جەستەیی و كێشە تەندرووستییە درێژخایەنەكان .

شیكردنەوەی داتای بەشداربووان ئەوانەی وتوویانە رۆژانە دووجار شۆكۆلاتەی قاوەیی دەخۆن ، بەڕێژەی ٧٠% ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكیان لەوانە كەمتر بوو، كە وتوویانە هەرگیز نەیانخواردووە .

سارە جاكسۆن، كە سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكەیە دەڵێت: ئەو لێكۆڵینەوەیە هەندێك بەڵگە دەخاتەروو، كە خواردنی شۆكۆلاتە بەتایبەت قاوەییەكەی رەنگە پەیوەندی هەبێت بەئەگەرەكانی دەركەوتنی نیشانەكانی خەمۆكی.

هەروەها دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێویستی زیاتر بەلێكۆڵینەوە هەیە بۆ روونكردنەوەی پەیوەندی نێوان شۆكۆلاتە و خەمۆكی.

چەندین لێكۆڵینەوەی پێشووتریش ئەوەیان دەرخستووە، كە شۆكۆلاتە ئەو تایبەتمەندییەی هەیە، كە باری دەروونی مرۆڤ باش دەكات، لەگەڵ ئەوەی هێشتا هۆكاری ئەوە نەزانراوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی