چەند رێگەیەكی ئاسان‌و سروشتی بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان

تەندروستی

05/08/2019‌ 787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆر بەرهەم هەن، كە دەتوانین بەكاریانبهێنین بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان، هەرچۆنێك بێت زۆربەی بەرهەمەكان بۆ سپیكردنەوە مادەی كیمیایی تێدایە، ئەمەش خەڵكی نیگەران كردووە.

ئەگەر دەتەوێت ددانەكانت سپی بكەییتەوەو خۆت لە مادەی كیمیایی لادەی، كەواتە چەند رێگەیەك هەیەو پەیڕەویان لێبكە.

یەكەم، شتن بەهەویری سۆدە
هەویری سۆدەی تایبەتمەندی سپیكرەوەی تێدایە، بۆیە پێكهاتەیەكی زۆر نایابە لە دەرمانەكانی دداندا.

ئەو پێكهاتەیە دەتوانێت ڕووكاری ددانەكە بەهۆی تیژییەكەیەوە پاك بكاتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەویری سۆدەی سروشتی دەم تفت دەكات، كە ئەمەش گەشەكردنی بەكتریا دەوەستێنێت.

ئەو چارەسەرە بە شەو ڕۆژێك ددانەكان سپی ناكاتەوە، بەڵكو دەبێت بەپێی كات جیاوازییەكە درك پێ بكەیت.

دووەم
هایدرۆجینی ژوور ئۆكسجینی یەكێكە لە مادە سرووشتییەكان، كە بەكار دێت بۆ كوشتنی بەكتریای ناو دەم.

لەڕاستیدا خەڵك ئەو مادەی بۆ چەندین ساڵ وەك پاكەرەوەی برین بەكارهێناوە بەهۆی توانی لەناوبردنی بەكتریاوە، كە زۆربەی بەرهەمە سپیكەرەوەكان هایدرۆجینی ژوور ئۆكسجینیان تێدایە.

لە ئێستادا لایەنە خراپەكانی بەكارهێنانی ئەم مادەیە نازانرێت، بەڵام دەتوانرێت بە تێكەڵكردنی لەگەل هەویری سۆدەی سوودی لێوەربگیرێت ، ئەمەیش بە تێكردنی دوو كەوچك ژوور ئۆكسجین‌و یەك كەوچكی چا لە هەویری سۆدەو بە هێواشی ددانەكانتی پێ‌ بشۆ، كە دەبێت ئەم گیراویە چەند جاریكی كەم بەكاربهێنرێت لە هەفتەیەكدا.

سێیەم
بەكار‌هێنانی سركەی سێو
ئەو پێكهاتەی لەناو سركەی سێودا هەیە بەشێویەكی باش دەتوانێت بەكتریا لەناو بەرێت، ئەو دژە بەكتریایەی كە تێیدایە وایكردووە سوودبەخشبێت لە پاكردنەوەی دەم و سپیكردنەوەی ددانەكانت.

چوارەم
سەوزە و میوە بەكاربێنە
سەوزەو میوە دەكرێت یارمەتیدەرێكی باشبێت بۆ جەست و ددانەكانت، بەتایبەتی خواردنی ، شیلك و ئاناناس، كە ئەو دوو میوەیە زۆر گرنگن بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان.

هەرگیز لە شتنی دانەكان وازمەهێنە
بەهۆی ئەوەی دادانەكان بەپێی تەمەن سروشتی خۆیان وایە ڕەنگیان لەدەست دەدەن، بەڵام شتن یارمەتی دەدات بۆ سپیكردنەو پارێزگاری دژی بەكتریا و سەردانكردنی پزیشكی دانیش یارمەتی سپیكردنەوەی ددانەكان دەدات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل