هەنگاوەكانی دریژكردنەوەی قژ بەشێویەكی سروشتی

تەندروستی

05/08/2019‌ 1830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا پرچ و قژت بڕیوە و پەشیمانی لەبڕینی، خەم مەخۆ چەند ڕێگەیەكی سروشتی هەیە، كە دوای ئەنجامدانی قژت بۆ درێژ دەرێتەوە.

تەپلی سەر مەساج بكە، چارەسەرەكانی قژ بەكاربێنە، خواردنی سروشتی بخۆ، پارێزییەكی هاوسەنگ دەتونێت یارمەتی درێژبوونی قژت دەدات. 

لەهەمووی گرنگتر هەرچۆنێك بێت هەوڵبدە گرنگییەكی باش بە قژت بدەیت لە ئەگەری كەوتنی، یاخود زیان پێگەیشتنی، قژێكی ناتەندرووست دەبێتە هۆی كەوتن‌و ئەمە هاوكار نابێت لەئەگەری درێژكردنەوەی قژەكەدا.

هەروەها خۆر، هەوای پیس دەتوانن زیان بە قژ بگەیەنن ، بۆیە زانیت قژت لاوازە هەوڵبدە بیپارێزی وەك چۆن پێستت دەپارێزیت، بۆیە كە چوویتە دەرەوە و خۆر بەهێز بوو ، ئەوا باشترە كلاوێك لەسەر بكرێت.

یاخود ئەگەر ویستت مەلە بكەیت ئەوا كڵاوی مەلە كردن لەسەر بكە بۆ پاراستنی قژەكە لە كلۆری ناو ئاو، خواردنی ئەو خۆراكانەی، كە پریانە لە پڕۆتین وەك هێلكە بۆ زۆربوونی قژ گرنگە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل