چۆن بتوانین گەشەی رێش خێراترو درێژو پڕتری بكەین؟

تەندروستی

05/08/2019‌ 1176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەر زۆر ئارەزووی درێژكردنەوەی ڕیش دەكەیت، ئەوا ئەستەمە، كە ئەوە قبووڵ بكەیت، كە كاتی پێدەچێت. 

لەڕاستیدا هۆكاری بۆماوەیی دەورێكی سەرەكی هەیە و هۆكاریكی نەگۆڕە، كە ئایا ڕیش چۆن خێراتر گەشە دەكات، بۆیە چەند ڕێگەیەك هەن، كە دەتوانن ڕیش خێراتر گەشە بكات.

گرنگیدان بە دەموچاو و ڕیش
دەبێت بەسەبر بیت لەكاتی گەشەكردنی ڕیشت دا، هۆكاری بۆماویەیی دەورێكی گرنگی هەیە و ناتوانیت هیچ بكەیت دەربارەی. 

هەندێك دەڵێن بڕینی و تاشینی ڕیش دەبێتە هۆی خێراكردنی گەشەی ڕیش، بەڵام هیچ بەڵگەیەك لەسەر ئەمە نییە، لەگەڵ ئەوەش دەكرێت ئەمە ڕاست بێت كاتێك وردە وردە ڕیشەكە كورتبكرێتەوە.

مەساجكردنی دەموچاو دەكرێت یارمەتی بدات بۆ درێژكردنەوە و گەشەكردنی ڕیش، كە بە پەنچەكانی دەست پەستان بخەرە سەر دەموچاوت، بەڵام با ئازارت نەدات، ئەو مەساجە بۆ ماوی ١٠ خولەك ئەنجامبدە دوو جار هەموو ڕۆژێك.

خواردنی ئەو خۆراكانەی، كە پڕیانە لە ڤیتامین B3 , B5 ,B7 B9 ، كە زۆربەی ئەو ڤیتامینانە یارمەتی گەشەكردنی مویەكی تەندروستر دەدات، بەتابیەتی B7  كە یارمەتییەكی زۆری دەبێت بۆ خێراكردنی گەشەكردن.

خواردنەكانی وەك بوندق بڕێكی زۆر (B7) تێدایە، ڤیتامینەكانی B3 و B3 لەمریشك، گۆشتی گوێرەكە، ماسی، شیرەمەنییەكان و ئاڤۆكاد‌و ڤیتامین B9  لە بوندق و سەوزەوات دا دەست دەكەوێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل