چۆن چاوەكان بەتەندروستییەكی باشەوە بهێڵینەوە؟

تەندروستی

05/08/2019‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاو هەستیارترین‌و گرنگترین ئەندامی جەستەیە، كە پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە تەندروستییەكەی بكەیت‌و بۆ ئەمەش چەند رێگەیەك پێویستە بیگریتە بەر.

خۆراكی باش بخۆ
تەندروستییەكی باشی چاوەكان پەیوەندی بەخواردنەوە هەیە خۆراكی وەك ئۆمێگا ٣ و ڤیتامین c  و E، كە نیشانەكانی پیری لەسەر چاوەكان چارەسەر دەكات‌و بۆ دەسكەوتنی ئەمانە پێویستە ئەمانە لەسەر قاپەكەت بێت.

سەوزەوات وەك سپێناخ، ماسی سەلەمون، تونا، هەندێك جۆری دیكەی ڕۆنی ماسی، بوندق، فاسۆلیاو هەندێك جۆری سەرچاوەی دیكە، كە پڕیانە لە پڕۆتین، پرتەقاڵ، هەندێكی دیكەی شەربەت و میوە.

واز لەكێشانی جگەرە بێنە
جگەرەكێشان وا دەكات زیان بە دەمارەكانی ناوەوە ببگەیەنێت و ماسولكەكان لەكار دەخات، هەتا زووتر واز بێنیت زووتر سەركەوتووتر دەبێت.

لەچاوكردنی چاویلكەی بەر خۆر
چاویلكەیەكی بەر خۆر دەتوانێت پارێزگاری لەچاوەكانت بكات دژی تیشكی خۆری (UV) بەركەوتنی ئەم تیشكە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاوی سپی چاو و لاوازبوونی ماسولكەكانی چاو.

پارێزەر بۆ چاو بەكاربێنە 
لەكاتی لەحیمكردندا لەماڵ یا لە كاتی ئیشدا چاویلكەی پارێزەر بەكاربێنە دژی .

سەیركردنی شاشەی تەلەفیزیۆن دەبێتە هۆی تەڵخبوونی چاو، وشكبوونەوەی چاوەكان سەرئێشە، ئازاری مل، پشت، شانەكان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل