روحانی پەردەی لەسەر گەورەترین فەرش لادا كە چنینی ٦ ساڵی پێچووە

جیهان

05/08/2019‌ 4127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران پەردەی لەسەر گەورەترین فەرشی دەستچنی ئێرانی لادا ، كە چنینەكەی ماوەی ٦ ساڵی پێچووە .

بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندنی ئێرانی ، ئەو فەرشە ، كە لەشاری تەبرێزی باكووری رۆژئاوای ئێران چنراوە ماوەی ٦ ساڵی پێچووە تا تەواو بووە .

ڕووبەری فەرشەكە ٦٠٠ مەتر چوارگۆشەیە و كێشی ٣ تۆنە، لەدرووستكردنیدا ٧٠ جۆر رەنگ بەكارهاتووە ، دەزگاكانی راگەیاند فەرشەكەیان بەگەورەترین فەرشی دەستچنی جیهان وەسف كردووە.

پیشەسازی ڕستن‌و چنین لە ئێران بەشێكی گرنگی كولتوورو رۆشنبیری گەلانی ئێرانە، كە میژووەكەی بۆ وڵاتی كۆنی ئێران دەگەڕێتەوە .

ئێران بەگەورەترین هەناردەكاری فەرش لەجیهاندا دادەنرێت، كە داهاتی ساڵانەی ئەو وڵاتە لە فرۆشتنی فەرشی دەستچن دەگاتە ٤٢٠ ملیۆن دۆلار (٣٠% بازاڕی جیهانی)، ژمارەی ئەو كەسانەش وەك تەونكەر و فەڕشچن لەو بوارەدا كار دەكەن زیاتر لە یەك ملیۆن كەسە ، كە فەرش و راخەر بۆ بازاڕی ناوخۆ و جیهان دروست دەكەن و بەرهەمەكانیشیان بۆ نزیكەی ١٠٠ دەوڵەتی جیهان هەناردە دەكەن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە