هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ گۆرینی رژێمی وڵاتان شكست دەهێنێت

جیهان

05/08/2019‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڕینی رژێم لەبیلاروسیا بەهاوكاری ئەمریكا بیرۆكەیەكی خراپە، ناونیشانی راپۆرتێكە لە "ئۆراسیا ئیكسپرت" بڵاوكراوەتەوە، كە دەربارەی گەڕانی واشنتۆن بە دوای رێگەیەكدا بۆ لاوازكردنی روسیا نووسراوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لەداهاتوویەكی نزیكدا یەكێك لە گرنگترین رێككەوتنەكان سەبارەت بەسنووردانان بۆ خۆپڕچەككردن كۆتایی دێت، كە لە 2ی ئابدا دەستهەڵگیرا لە هەبوونی پەیماننامەی رۆكێتی ناوەند و كورت مەودا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا بەتاك لایەنە لەو رێككەوتنە كشایەوە و روسیا ناچاربوو هەمان وەڵامی هەبێت، بەهەمان شیوە ئەمریكا هەر تەنیا خۆی لەرێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە.

دەربارەی ئەو بابەتە، ئۆراسیا ئیكسپرت دیدارێكی سازكردووە لەگەڵ بۆل براكین مامۆستای زانستە سیاسییەكان لەزانكۆی –ییل- ی ئەمریكی، ناوبراو دەڵێت: بە داخەوە پێشبڕكێی خۆپڕچەككردن لەنێوان زلهێزەكاندا دەستیپێكردووە، هۆكارەكانی ئەمە زۆرن، پێدەچێت 10 ساڵی تر بەلای كەمەوە درێژە بكێشێت.

ئەو هەروەها دەڵێت: ئەمریكا وای دەبینێت گەشەی هێزی سەربازی چین و روسیا هۆكارێكی راستەقینەن بۆ نیگەرانی، بۆیە بەو جۆرە وەڵام دەداتەوە، باسی لەوەش كردووە، هۆكاری تریش بریتییە لەو تەكنەلۆجیایەی حسابانی دەمكوتكردنی سەربازی پێشووی هەڵوەشاندووەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، كە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریكا بەربەست بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی دروست دەكات لەگەڵ چین‌و روسیا، ئەمە چەندین جار روویداوە، لەداهاتووشدا بەردەوام دەبێت، هەڵبەزو دابەزەكانی جەنگی سارد بێتەوە یادتان، پێش ئەو كاتەو پێش 1917ەش ، پەیوەندییەكان هەر وابوون، ئێستاش روون و ئاشكرایە ماوەی ئاڵۆزییەكانی پەیوەندییەكانە لە نێوان هەردوولادا.

پێدەچێت ئەمریكا سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنێت، كە بەو هۆیەشەوە پەیوەندییەكان بەرەو خراپی بڕۆن، چونكە واشنتۆن سزاو جەنگی دارایی بۆ سزادانی ئەوانی تر بەكاردەهێنێت.

هەروەها دەڵێت: ئەوروپا ئەمە وەها دەبینێت هەوڵێكە لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ زاڵ بوون بەسەر ركابەری كۆمپانیاكانی ئەمریكادا، ئەوانی تریش توڕەن لە سیاسەتی بزنسی ژێر دەستی ئەمریكا و قەناعەت بوون بە سیاسەتی سزادان.

لە بەهاری 2019، ناوەندی راندی ئەمریكی بۆ توێژینەوە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، نووسەرەكانی ئاماژەیان بۆ هۆكاری سەرەكی رووبەرووبونەوەی روسیا كردووە، كە بریتییە لە (گۆڕینی رژێم لە بیلاروسیا).

ئەو مانۆستایە ئەوەش دەڵێـ: گومان نابەم بەوەی گۆڕینی رژێم لە بیلاروسیا بیرۆكەیەكی باش بێت، ئەگەر لەناوخۆی بیلاروسیاوە روو نەدات، ئەمریكا سەركەوتوو نەبوو لە هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی رژێم لە ئۆكرانیا و عێراق و ئەفغانستان و سوریا و لیبیا، بەكورتی ئەمریكا نازانێت چۆن بەم كارە هەڵبستێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا