قەدە خانەكان.. شۆڕشێك بۆ چارەسەركردنی ناڕێكییەكانی لێدانی دڵ

تەندروستی

06/08/2019‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكاتێكی نزیكدا پزیشكەكان دەتوانن لەڕێگای بەكارهێنانی قەدە خانەكان چارەسەری ناتەواوییەكانی دڵ بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی پزیشكە بەریتانییەكان سەركەوتنی تاقیكردنەوەكەیان راگەیاند.

ئێستا لەبەریتانیا نزیكەی یەك ملیۆن كەس گرفتی ناتەواوی دڵیان هەیە، كە نەخۆشییەكە تووشی دڵ دەبێت كار لەپرۆسەی كاركردنی دڵ چی وەك وەرگر چی وەك فیچقەكەری خوێن بۆ بەشەكانی جستە دروست دەبێت .

پزیشكەكان دەڵێن: نیشانەكانی ناتەواوی دڵ بریتییە لە تەنگەنەفەسی، هەستكردن بە ماندوییەتی‌و هەڵاوسانی قاچەكان .

بەگوێرەی رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی، توێژەرانی زانكۆی "كامبریج " تێبینیان كردووە، كوتانی كۆمەڵێك قەدە خانەی دڵ چارەسەرێكی كارای ئەو نەخۆشییەیە.

بۆ توێژینەوەكەیان زاناكان پشتیان بەشانەی دڵی مرۆڤی سێ رەهەندی بەستووە، كە لە تاقیگەكان پەرەی پێدراوە.

دوای كوتانی قەدە خانەكانی دڵ، سەرنجدراوە خانەكانی ماسولەكانی دڵ گەشەیان كردووە و پێگەیشتوون، هەروەك توانای ماسولكەكانی دڵ بەڕێژەی ٢،٥ باشتر بووە .

لەسەر ئەو ئەنجامە، دوكتۆر یوهانس بارگەر دەڵێت: توێژینەوەكەمان ئەوەی دەرخست، كە قەدە خانەكان توانایەكی گەورەیان هەیەو رەنگە رۆژێك ببێت بە چارەسەر بۆ  ناتەواوییەكانی دڵ ".

ئەوەش دەڵێـت: هێشتا ڕێگایەكی دوورودرێژمان لەپێشە بۆ وردبینی كردن‌و لە ئەنجامەكانی ئەزموونەكە، ئومیدیش دەكەین بتوانین لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لەسەر مرۆڤیشی تاقی بكەینەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی