ســوود و زیــانــەكـانـی حــەبــی ڤــیــاگــرا لەسەر جەستە

تەندروستی

06/08/2019‌ 9854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك دەگەیتە تەمەنێكی دیاریكراوە، ئەو پرسیارە بە مێكشفا دێت، كە ئایا حەبی ڤیاگرا بەكاربهێنم یاخود نا؟ ئەوەش بەهۆی لاوازی توانای سێكسی، بەڵام ڕاستییەكەی ئەوە، كە ئەو جۆرە حەبە بووە بەشتێێكی باو لەئێستادا و تەنانەت گەنجەكانیش بەكاریدەهێنن.

بە دڵنیاییەوە هەموو دەرمانێك لایەنی باش‌و خراپی هەیە، بۆیە دەبێت بەئاگابیت پێش بەكارهێنانی، كە لێرەدا سوود و  زیانەكانی حەبی ڤیاگرا وەك چارەسەرێك بە كورتی دەخەینە ڕوو.

سوودەكانی ڤیاگرا
 ڤیاگرا یارمەتی لاوازی سێكسی دەدات، بۆیە ئەگەر هەست بە لاوازی سێكسی دەكەیت، ڤیاگرا دەتوانێت ببێتە دەرمانی ڕزگاركەر، ئەوەش بۆ مانەوەی پەیوەندییەكی باش و كاریگەر، كە دەوانێت ئەو كێشانەت بۆ چارەسەربكات، بەو هۆیەوە تووشت بووە. 

زۆرێك لە هاوژینەكان هاوسەرەكانیان لەباشترین باردا دەوێت، بەڵام تووشی شەرمەزاری دەبن، چونكە پیاوەكانیان ناتوانن لەگەڵیان بەردەوامبن، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی ڤیاگرادا زۆر سوودی لێوەرگیراوە و زۆرێك پەوەندی و هاوسەرگیری ڕزگاركردووە.

لایەنە نەرێنییەكانی ڤیاگرا
بە دڵنیایەوە ڤیاگرا چەند لایەنێكی نەرێنی هەیە، گەر تۆ بەشێویەكی باش تەندروست نەبووی بۆ چالاكی سێكسی، دەتوانێت ببێتە هۆكاری جەڵدەی دڵ، تەنانەت مردنیش، ئەو كەسانەشی نەخۆشی دڵیان هەیە دەبێت لە ڤیاگرا دووركەوەنەوە.

ئەو پیاوانانەی تووشی شەكرە بوون و كێشیان زۆرە، یاخود ئەوانەی جگەرە دەكێشن پێشنیاركراوە، كە لەڤیاگرا دووربكەونەوە، چونكە دەبێتە هۆی مەترسی جەڵدەی دڵ، جگە لەپەستانی خوێن و جەلدەی دڵ، ڤیاگرا حەبێكی پارێزراوە، هەندێك كەس لەكاتی خواردنی ئەو حەبەدا بەرچاویان تەڵخ بووە، بەڵام پاشان بەهۆی ئەنجامەكەیەوە بەختەوەربوون و گوێیان بەوە نەداوە، لەكاتێكدا زیانی گەورەی دەبێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل