بۆ خانمان.. چۆن گرنگی بەجوانی قژت دەدەیت

تەندروستی

06/08/2019‌ 600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەكارهێنانی گەرمی، یاخوت مادە كیمیاییەكانی قژ خاوكردنەوە دوور بكەوەرەوە، كە بەپێی كات زیان بەقژ دەگەیەنن، لەبری ئەمە چەندین ڕێگەی تەندروستی هەیە بۆ گۆڕینی قژ بۆ ئەو ستایلەی، كە خۆت دەتەوێت.

داهێنان تا قژت وشك دەبێتەوە
پاش شۆردنی قژ، بەتەواوی وشكیبكەرەوە، بەڵام لە داهێنان بەردەوامبە هەموو ٥ خوڵەكێك، هەموو بەشێكی قژەكەش جیابكرەوە بۆ چەند چركەیەك بۆ ئەوەی بتوانیت بەجوانی خاوی بكەیتەوە، كە دەتوانیت لە پێش پانكەیەكدا ئەو كارە ئەنجامبدەیت.

چەماندنەوەی قژەكە
بەكارهێنانی دەبەی سارردی، یاخود هەر شتێكی دیكە، كە لەوە نزیكە، بەشیێكی قژە تەرەكە بەمە ببەستە بەسەرترەوە بەقایمی و وازی لێبێنە تا بەتەواوی وشكبێتەوە، ئەمە گرنگە، چونكە تۆزێك شێداری لە قژەكەدا دەكرێت لوولی یاخود شەپۆلی قژەكە بمێنێت.

بەكارهێنانی لاستیكی قژ
قژ بۆ دوو بەش داباش بكە‌و بە كەمی بیبەستە بە دوو لاستیكی قژ، پاشان هەردوو پرچی قژەكە بە لاستیك پركەوەوە، بۆ ئەوەی خۆی بگرێت. 

هەوڵبدە لاسیكەكان زۆر كەمێك بەڕەڵا بێت‌و توند نەبن، بۆ ئەوەی نیشانە لەسەر قژەكە جێنەهێڵن، پێش خەو ئەمە ئەنجام بدە و بەیانی لێی بكرەوە.

بەكارهێنانی ماسكی خاوكردنەوەی سروشتی
زۆرێك لە شارەزایانی جوانكاری پێشنیاری بەكارهێنانی ماسكی شیر و هەنگوین دەكەن.

یەك كوپ لە شیر یاخود شیری گوێزی هندی و كەوچیكی چا لە هەنگوین تێكەڵ بكە و لە تەپڵی سەری بدەو دوای یەك كاتژمێر بیشۆرە.

دەوانیت دوو كوپ لە شێر و یەك هێڵكە تێكەڵ بكەیت و بۆ ماوەی  ١٠ خولەك لە قژەكەی بدەیت‌و پاشان بە دەست لێی بكرەوە و بۆ ماوەی سی خولەكی دیكەش بە كەڤەرێكی پلاستیكی دایپۆشەو پاشان بیشۆەرە و دایبێنە و وشكی بكەرەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە