ئەو خواردنانەی هۆكارن بۆ دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە

تەندروستی

06/08/2019‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند جۆرێك خواردن هەیە مەترسی گەورە لەسەر مرۆڤ دروست دەكەن، بەشێوەیەك هەندێك خواردن مەترسی دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە لێدەكرێت.

گۆشتی لەقتوونراو
بەپێی توێژیەوەی بنكەی گشتی ئەكادیمی سەربەخۆ نزكەی ٣٤ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان لەساڵێكدا بەهۆی خواردنە لەوقتوو نراوەكان تۆماركراوە.

ئەو جۆرە گۆشتە لەكۆمەڵەی جگەرەكێشان دانراوە و هەمان هۆكاری هەیە بۆ ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە، كە خواردنەكانی وەك "هۆت دۆگس، گۆشتی بەراز، سۆسەج، گۆشتی گوێرەكەی لەقتوونراو".

گۆشتی سوریش یەكێكە لەوانەی، كە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، جۆرەكانیش هەموو گۆشتی گیاندارە شیردەرەكان دەگرێتەوە وەك گۆشتی گوێرەكەو مانگا ، گۆشتی بەراز، ئەسپ‌و بزن.

ساردی و شەربەت
پەیوەدییەكی بەهێز لەنێوان شەكر و شێرپەنجەدا هەیە، كە لە توێژینەوە نوێیەكاندا دەركەوتووە خواردنەوەی پەرداخێكی بچووك پڕ لە شەربەت ١٠٠ میلیمەتر پەیوەندی مەترسی شێرپەنجەی بەرێژەی ٪١٨ شێرپەنجە بە گشتی‌و لە ٪٢٢ شێرپەنجەی مەمكی لێدەكرێت.

هەروەها تەنیا خواردنەوەی گازی نابێت تۆمەتبار بكەین، بەڵنیاییەوە شەربەتی میوەش كاریگەرییەكی باشی هەیە، زۆربەی شارەزایان پێشنیاری خواردنی میوە وەك خۆی دەكەن، كە بەشێویەكی سروشتی ڕیاشاڵی تێدایە نەك تەنیا شەربەتەكەی، كە پڕێتی لە شەكر.

بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە ڕێژەی شەكر لە شەربەت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بە گشتی  و شێرپەنجەی مەمك بەتایبەتی هەیە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل