پەنجەكانت دەتوانن زۆر شت بڵێن دەربارەی كەسایەتیت

sharpress.net

405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/08/2019‌

شارپرێس:
ئەو نهێنییە لە پەنجەی ئەنگوستیلەو پەنجەی درێژدایە  زۆر شت دەربارەی كەسیایەتیت دەڵێن، كە جۆری كەسیاتی پیاوان دەردەخات.

ئەو تاقیكردنەوە تەنیا بۆ پیاوان دەبێت، چونكە بە پێی درێژی پانجەكان ئاستی تێستتێسترۆن دیاریدەكات لە پیاواندا، ئاستەكان بۆ سێ بەش دابەشكراوە.

ئەوانەی پەنجەی ئەنگوستیلەیان درێژترە لەپەنجەی هاهیدی
ئەو پیاوانە جوانییەكی تایبەتیان هەیە و سەرنجڕاكێشن و دەتوانن لەگەڵ خەڵكدا بە ئاسانی خۆیان بگونجێن، بەڵام لەگەڵ ئەواشدا كەسانێكن زۆر زوو توڕە دەبن و خۆیان دەخەنە بەر مەترسییەكان، ئەمە ئەوە دەردەخات ئەو كەسانە زۆەبەی كات لەخەڵكی تر پارە زیاتر بەدەست دەهێنن.

ئەوانەی پەنجەی ئەنگوستیلەیان كورترە لە پەنجەی شاهیدی
ئەو پیاوانەی لەو جۆرە پەنجەیان هەیە، زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیەو لەوانەشە كەمێك خۆپەرست بن، هەروەها ئەم جۆرە كەسانە هیچ كێشەیەكیان نییە، كە بە تەنیا بمێنەوە یاخوود زۆربەی كات بەتەنیا ببەنەسەرو حەزیان لەوەنییە بێزار بكرێن.

بەڵام دەربارەی خۆشەویستی لەو بابەتەدا هیچ سەركێشی ناكەن‌و چاوەڕێی یەكەم هەنگاویان لێناكرێت لە خۆشەویستیدا.

پەنجەی ئەنگوستیلە لەگەڵ پەنجەی شاهیدی یەك درێژیان هەیە
ئەو پیاوانەی پەنجەیان بەو شێوەیە، زۆر بە وردی بیر دەكەنەوەو دڵسۆزن و خۆشەویستن، هەموو شتێك لەگەڵ ئەو جۆرە كەسانەدا زۆر هاوسەنگەو زۆر هێمن و لەسەرخۆن، كە وا پێدەچێت هەموو شتیكیان بۆ بچێتە سەر ئەگەر بە باشی پلانی بۆ دانرابێت.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved