چەكەكان بووەتە مەترسی لەسەر كۆمەڵگای ئەمریكی

جیهان

06/08/2019‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"هەموواكردنەوە لەسەر چەكەكان"، ناونیشانی راپۆرتێكی (ئیگۆر پچیچینكۆف)ە لە گۆڤاری (ئیزفستیا)، دەربارەی مافی چەك هەڵگرتن لە ئەمریكا و كێشەكانی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، سەر لەنوێ تەقەكردنی بە كۆمەڵ لە ئەمریكا روویدا، تەنیا لە پشووی كۆتایی هەفتەدا سێ جار دووبارە بووەوە، لە یەكێك لە ناوەندەكانی بازاڕكردن (تەكساس) ئەمریكییەكی سپی پێست (پاتریك كورۆزیۆس)ی تەمەن 21 ساڵ تەقەی لەخەڵكی كردو 20 كوژراوو 26 برینداری لێكەوتەوە، هەروەها لەشاری دایتۆن (ئۆهایۆ) هێرشبەرێك لەیەكێك لە باڕەكاندا 9ی كەسی موشت پێش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە بكوژرێتەوە، دوای ئەوەش لەشیكاگۆ كەسێك لەناو ئۆتومبیلەكەیەوە تەقەی لە باخچەیەكی مناڵان كردو بووە مایەی بریندار بوونی حەوت كەس.

پێدەچێ خودی ئەمریكییەكان لەسەر ئەم تاوانانە راهاتبن، كە بەراستی بووەتە یەكێك لە ناسنامەكانی ناسینەوە لەئەمریكاو بەشێكی دانەبڕاو لە دیموكراتییەتی ئەمریكی.

هەموو ئەمانە، لایەنێكی تری مافە بۆ ئەوەی ئەمریكیەكان چەك هەڵبگرن، كە بەبێ زیادەڕۆیی كرۆكی ئەمریكایە. خەڵكە سادەكە و لە نێویاندا منداڵان دەكوژرێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی چەك بەدەست ئەمریكییەكانەوە بە مافێكی پیرۆز دەزانرێت، ئەم مافەش لە هەمواركردنەوەی دووەمی دەستووری ئەمریكیدا هاتووە.

لەئەنجامدا، ئەمریكییەكان لەسەر ئاستی جیهان زیاتر چەكدارترن، بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەكان زیاتر لە 270 ملیۆن پارچە چەكی مۆڵەت دراو لەدەستی خەڵكیدایە، واتە نزیكەی 90 پارچە چەك بۆ هەر 100 كەسێك، بەگوێرەی سەرچاوەیەك ساڵانە 2.5 ملیۆن كەسی ئەمریكی چەك بۆ بەرگریكردن لە خۆیان بەكار دەهێنن، بە تێكڕای 6850 جار لە رۆژێكدا، كەمتر لە 8%ی دۆخەكن دەبێتە هۆی بریندار بوون یان كوژرانی هێرش بەرەكە. 

لە هەمان كاتدا هاووڵاتییە سادەكان دوو ئەوەندەی پیاوانی پۆلیس تاوانبارەكان دەكوژن، لەرێگەی هەڵەوە 2% ی هاووڵاتییە بێ تاوانەكان دەكوژرێن، ئەم ژمارەیەش كەمترە لەكوژرانی پۆلیس بە رێگەی هەڵە.

بەم شێوەیە، پرسیارەكە جێگای مشتومڕە دەربارەی لایەنی باشەو خراپەی ئازادی چەك هەڵگرتن، لە هەمووی گرنگتر چییە، مافی ئەوە هەیە دەمانچە یان كلاشینكۆفی هێرش بەر بەكاربهێنرێت بۆ سەر هێرش بەر بەبێ ئەوەی پرسیار لەناوەكەی بكرێت، لە بەرانبەر بەكارنەهێنانی ئەم مافەش رووداوەكانی دایتۆن و ئیل باسۆ و شیكاگۆی لێكەوتەوە  بە درێژایی هەبونی دەستوری ئەمریكی، لەگەڵ ئەوەی نرخەكە سەدان كەس بوون ئەگەر هەزارانی بێ تاوانیش نەبێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا