دوو عاشق لەتەمەنی 96 و 93 ساڵی هاوسەرگیریان كرد

هەمەڕەنگ

07/08/2019‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی Starr Fm Online بڵاویكردەوە، كە پیاو و ژنێك لەتەمەنی 96 ‌و تەمەن 93 ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو دوانە پێشتر عاشقی یەك بوون‌و ناویان جیمس ئەندورفال و مارغریت مانویل بووەو مێژووی خۆشەویستییەكەشیان بۆ سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە.

هەروەها پێگەكە بڵاویكردەوە، كە ئەو دوانە ماوەی 50 ساڵ پێكەوە بوون‌و هەشت منداڵیان هەبووە، كە دواجار بڕیاریانداوە پێكەوە بوونەكەیان بكەن بەفەرمی‌و هاوسەرگیری بكەن.

دوانەكە لەكەنیشەی گانا هاوسەریگرییان كردووەو بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریش جلوبەرگی بوك‌و زاوایان لەبەركردووە.

هـ ـ ح