شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی سعودییە هەوڵ دەدات لەماوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ پشت بەتەكنیكی رۆبۆتی پزیشكی ببەستێت بۆ راوێژە پزیشكییەكان لەنێوان پزیشكانی نەخۆشخانەكانو ناوەندە توندروستییەكان لەناو بینا و كاروانە جوڵاوەكانی حاجیاندا .
تەكنیكە نوێكە لەڕێگای پەیوەندیكردن بەشارەزاكان دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت لەهەر شوێنێكی سعودییە بێت بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەستت بگاتە هەر نەخۆشخانەیەك، هەروەك دەتوانن لەناو نەخۆشخانەكەدا هاتوچۆ بكەیتو راوێژی پزیشكی ئاسان بە بەكارهێنانی هەر ئامێرێكی زیرەكو بە بەكارهێنانی ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم پێشكەش بكرێت .
پزیشكەكان لەهەردوو شاری جەددە و ریاز لەسەر بەكارهێنانی ئەو تەكنیكە نوێیە راهێنانیان پێكراوە و فێركراون .
وەزارەتی تەندروستی سعودییە راشیگەیاندووە، تیمی پزیشكی ئەلیكترۆنی بەدرێژایی كات لەسەر دەستەبەركردن و بەدواداچوون و پێشخستنی ئەو سیستەمە و خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكان كار دەكەن ، تا بتوانن خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بكەن .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی