شارپرێس:
رەنگە هیچ ماڵێك نەبێت، كە تێیدا ژن و پیاوەكە یەكتر بەوە تاوانبار نەكەن بەرانبەرەكەی خەوی پێویستی خۆی دەكات، بەڵام هەرگیز خۆی نازانێت تامی پشوودان و خەوتن چییە .
لەم دواییە ، لێكۆڵەرە بەریتانییەكان ئەو بابەتەیان یەكلایكردەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لێكۆڵینەوەیەكیان كردووە تا بزانن پیاوان چەند لەكاتی خۆیان بۆ خەوتن تەرخان دەكەن بەراورد بەژنان .
لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە ١٣% پیاوان دوای نیوەرۆ دەخەون ، لەبەرانبەردا تەنیا ٦% ی ژنان دەخەون ، بۆ ئەوەش هەزار پیاو و هەزار ئافرەتیان وەك نموونە وەرگرتووە .
لێكۆڵینەوەكە، كە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشكی خستووەتە سەر ، تێبینی ئەوەی كردووە چوار یەكی ژنان بەدرێژایی ژیانیان خەوی نیوەڕۆیانیان نەكردووە (قیلولە)، لەبەرانبەردا تەنیا ١٦%ی پیاوان بەو شێوەیە بوون .
لیزا ئەرتیس ، كە پسپۆڕی پەیمانگای خەوە لە بەریتانیا دەڵێت: سەرخەوێك كە ٢٠ بۆ ٣٠ خولەك بێت بۆ پشوودانی كۆئەندامی دەمار و بارگاویبوونەوەی جەستە بەتەواوی بەسە ، جگە لەوەی هەستی بەئاگایی بەهێز دەكات .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی