شارپرێس:
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی تۆمه‌تبارێك كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ستگیركراوه، له‌نێو ئه‌مریكا هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ویلایه‌تی ته‌كساس كه‌سێكی ڕه‌شپێستی له‌سه‌ر شێوازی سه‌ده‌ی ڕابردوو كه به شێوازی "ڕه‌گه‌زپه‌رستی" ناسراوه ده‌ستگیركرد، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش بۆ بنكه‌ی پۆلیس، به گوریس كۆتوبه‌ند كرابوو، ئه‌وه‌ش له‌نێو ئه‌مریكا هه‌رای ناوه‌ته‌وه و هێرشی توند له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه.
ئه‌دریان بیڵ، ئه‌ندامی دیموكراته‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا وێنه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و دیمه‌نه هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆ توڕه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فریقی و سوكایه‌تیكردنه پێیان.
فێرنۆن هێڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ته‌كساس هه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان داوای لێبووردنی كرد‌و وتی، ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌كردنه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ڕ . ج